fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکایەتیی هەرێم: سەرهەڵدانەوەی جموجوڵەکانی داعش هەڕەشە و مەترسی ڕاستەقینەن

22:16 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئیدانەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و ڕاشیگەیاندووە، سەرهەڵدانەوەی جموجوڵەکانی داعش هەڕەشە و مەترسی ڕاستەقینەن لە ناوچەکە.

,

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئابی 2019، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “به‌تووندى ئیدانەی ئه‌و هێرشه‌ تيرۆریستييه‌ ده‌كه‌ين كه‌ تيرۆریستانى داعش له‌ قامشلۆ‌ ئه‌نجامياندا و زيانى گيانى و ماددى لێكه‌وته‌وه‌”.

,

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجوڵى تيرۆریستانى داعش و كاره‌ تيرۆریستييه‌كانيان له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسيى راسته‌قينه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تيش پێويستى به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياتر و كارى جدي ترە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنيان.

,

ئەمڕۆ لە هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، دوو تەقینەوە ئەنجامدران و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندرابوون، دواتریش داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان ڕاگەیاند.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل