fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکایەتیی هەرێم: نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت

23:23 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆڵێکی سەرەکییان ھەبوە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: “نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت، ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت”.

،

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم:
ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆلێکی سەرەکییان ھەبووە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ھەر لە ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینه‌وه‌ لە ساڵی ١٩٩١، تا ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تێکشکاندنی گرووپی تیرۆرستی داعش لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، ھەر لەم پێناوەشدا شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە و بەرگرییان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.
نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت. ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
٢١/١٠/٢٠١٩

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل