fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

سەرۆکایەتى کۆمار بەیاننامەیەکى لەبارەى ڕاسپاردنى عەدنان زرفییەوە بڵاوکردەوە

13:20 سێ شه‌ممه‌ 17 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار عەدنان زرفى بۆ سەرۆکایەتى حکومەت لە قۆناغى ڕاگوزەردا ڕاسپاردووە.

.

سەرۆکایەتى کۆمار لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،  بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار لەمەراسیمى ڕاسپاردنى عەدنان زرفیدا لە کۆشکى سەلام لە بەغدا، هیواى خواستووە سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراو سەرکەوتوو بێت لە ئەرکى پێکهێنانى کابینەکەیدا.

.

هەروەها هیواى خواستووە زرفى کاربکات لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و شەفاف، داوا راوەکانى خۆپیشاندەرانى ئاشتیخوازانە جێبەجێ بکات لەڕێگەى ئەنجامدانى چاکسازییەوە، پارێزگاریش لە سەروەرى و سەقامگیریی و ئاسایشى عێراق بکات.

.

سەرۆککۆمارى عێراق جەختیکردووەتەوە، “گەلی عێراق بەهەموو پێکهاتەکەیەوە شایستەی ژیانێکی شکۆدارن، چونکە ئەم گەلە قوربانی زۆری داوە لە پێناو ژیانێکی شایستەو دواڕۆژێکی پرشنگدار”.

.

ئەوەشى خستەڕوو “گەلی عێراق چاوەرێی ئەرک و کاری زۆرمان لێدەکات، ئەوەش ئەمانەتێکە لەگەردەنی هەموومان بۆیە دەبێت کاربکەین بۆ بەدیهێنانی “.

.

نیوەرۆى ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار عەدنان زرفى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسرى ڕاسپارد بۆ پێکهێنانى حکومەت لەماوەى ٣٠ ڕۆژدا.

.

ڕاسپاردنى زرفى دواى ڕۆژێک هات لە شکستهێنانى گروپى حەوتى لایەنە شیعییەکان بۆ پێشکەشکردنى کاندیدێک بەسەرۆککۆمار بۆ پێکهێنانى حکومەت، لەوادەى دەستوریدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل