fbpx
Shadow Shadow

یەکێکیان پەیوەندى بە هەرێمەوە هەیە

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ئەو مادانەى دەستوور ئاشکرادەکات کە کار بۆ هەموارکردنەوەیان دەکرێت

10:51 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق بۆ کاروبارى یاسایی، بەشێک لەو مادانەى دەستوورى ئاشکراکرد، کە هەوڵدەدرێت لەچوارچێوەی گۆنگرەیەکی نیشتمانیدا هەمواربکرێنەوە.

.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ڕۆژى چوارشەممە 16ى تشرینی یەکەمی 2019، داوایکرد بە سەرپەرشتی خۆی ئەنجوومەنێکی نیشتیمانی دابمەزرێت ، بۆ پێداچوونەوە بە  دەستووردا.

.

ئەمیر کینانی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە، ڕایگەیاند “هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق، ئاسان نییە، سەرۆکایەتی کۆماریش پێشنیاری کردووە ئەو هەمواکردنەوەیە لە کۆنگرەیەکی نیشتیمانیدا ئەنجامبدرێت”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە “سەرۆک کۆمار لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە، کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگای عێراق، سیاسییەکان، ئەکادیمییەکان، مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان بەشداربن لە پێداچوونەوە بە بڕگەکانی  دەستووردا”.

.

کینانی ئەوەشی خستوەتە ڕوو، لەڕێگەی ئەو کۆنگرەیەوە، تاوتوێی  چەندین  پرسی گرنگ دەکرێن وەک” ئایا کام سیستمی حکومڕانی باشترە بۆ عێراق سیستمی پەرلەمانی یاخود سەرۆکایەتی؟، لە هەمانکاتیشدا تاوتوێی  پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق و شێوازی دابەشکردنی سامانە سروشتییەکان بەتایبەتی سامانی نەوت دەکرێت، لەگەڵ دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ومیکانزمی هەڵبژاردنی پارێزگارەکان”.

.

باسیلەوەشکردووە، هەموارکردنەوەی دەستوور پێویستی بەکاتە، ئەگەریش هەیە چەند مانگێک بخایەنێت، بەوپێیەی میکانیزمی هەموارکردنەوەکە ئاسان نابێت.

.

ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق جەختیشیکردووەتەوە، سەرۆک کۆمار سورە لە سەر هەموارکردنەوەی دەستوور چونکە زۆر مادە هەن گرفتیان بۆ دەوڵەتی عێراق و عێراقییەکان دروستکردووە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل