fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

حەلبوسى ڕەتیدەکاتەوە وادەى دانیشتنى پەرلەمان دیاریکرابێت

سەرۆکایەتى پەرلەمان ناکۆکە لەسەر دانیشتنى تایبەت بە دەنگدان لەسەر کابینەکەى عەلاوى

09:25 شه‌ممه‌ 22 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕەتیکردەوە، وادەى دانیشتنى نائاسایی پەرلەمان دیاریکرابێت بۆ متمانەدان بە کابینەکەى محەمەد عەلاوى، لەکاتێکدا دوێنێ یەکێک لە جێگرەکانى وادەى کۆبوونەوەکەى ڕاگەیاند.

.

دوێنێ حەسەن کەعبى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان ڕایگەیاندبوو، ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو پەرلەمان دانیشتنێکى تایبەت سازدەکات، ئەوەش دواى ئەوەى عادل عەبدولمەهدى نوسراوێکى ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کردوە و داواى ئەوەى کردوە دانیشتنى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر کابینەى نوێى حکومەت ئەنجام بدرێت.

.

محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سەرۆکایەتى پەرلەمان تا ئێستا وادەى دانیشتنەکەى دیارینەکردووە، ناکرێت وادەکە دیاریبکرێت پێش گەیشتنى بەرنامەى حکومەت و ناوى وەزیرەکان، کە تا ئێستا نەگەیشووەتە سەرۆکایەتى پەرلەمان.

.

جەختیشیکردووەتەوە، لەگەڵ گەیشتنى بەرنامەى حکومەت و ناوى وەزیرەکان، ڕاستەوخۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان ڕێوشوێنەکان بۆ بەستنى دانیشتنەکە تەواودەکات، بەپێی پەیڕەوى ناوخۆ، دواى گەیشتنى بەرنامەى حکومەت، سەرۆکایەتى پەرلەمان ڕەوانەى لیژنەیەکى دەکات کە لەلایەن یەکێک لە جێگرەکانییەوە سەرۆکایەتى دەکرێت بۆ ئامادەکردنى ڕاپۆرتى تایبەت لەو بارەیەوە پێش ئەوەى دەنگى لەسەر بدرێت.

.

حەلبوسى هۆشداریداوە لە گرتنەبەرى رێوشوێن لەدەرەوەى دەستور و پەیڕەوى ناوخۆ و یاساکان لەو بارەیەوە، باسى لەوەشکردووە، ئامانج لە پێکهێنانى حکومەت دەرچوونە لە قەیران نەک دروستکردنى هەڕەشە لەسەر ئاسایشى کۆمەڵایەتى.

.

ڕونیشیکردووەتەوە “هیچ رێوشوێنێکى تاکلایەنە نییە لەو بارەیەوە، سەرۆکى پەرلەمان و جێگرەکانى لەساتى یەکەمەوە سوربوون لەسەر تەوافوق لە بڕیارەکانیاندا، سەرۆکیش دەسەڵاتى خۆى هەیە”.

.

لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختەوە، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق باسى لەوەکردووە، نیازێکى جدى نابینرێت لەلایەن سەرۆکوەزیرانى راسپێردراوەوە بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت، کۆمسیۆنى پێشوو دواى شەش مانگ لە پێکهێنانى هەڵبژاردنى رێکخست، ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆنى ئێستا لەهەموو حاڵەتێکدا ساڵێک زیاتر ناخایەنێت، بەڵام عەلاوى ئەوەى نەکردووەتە کارە لە پێشینەکانى.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل