fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەرۆکایەتى هەرێم هۆکارى ڕەتکردنەوەى یاسایەکى پەرلەمانى ئاشکراکرد

20:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەى یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زیادەڕۆیییان لەسەر کراوە، لەسەر داواى سەرۆکایەتی ئەنجومەنى وەزیران و پێشنیارى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بووە.

.

فه‌وزى فره‌نسۆ هه‌ريرى سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتيى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە بڕیارى ژمارە (4)ى ساڵى 2019، یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زیادەڕۆیییان لەسەر کراوە، ژمارە (3)ى ساڵى (2019)ى ڕەتکردەوە”.

.

وتیشى “گەڕاندنەوەى یاساکە لەسەر داواى سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران و پێشنیارى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بووە، بەهۆى بوونى چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانى یاساکە”.

.

فه‌وزى هه‌ريرى باسى لەوەشکردووە، لەپێناو بەرژەوەنديى گشتى و بەمەبەستى پێداچوونەوە و چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکان، سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژى 21/11/2019 بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەى یاساکە بۆ پەرلەمانى کوردستان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل