fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکایەتى هەرێم:بەنیگەرانییەوە لە به‌رده‌وامى رووداو و توندوتيژييه‌كانى عێراق ده‌ڕوانين

21:33 شه‌ممه‌ 07 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى بەردەوامى رووداو و توندوتیژییەکانى شارى بەغدا و شارەکانى ترى عێراق بڵاوکردەوە و نیگەرانى خۆى لەو بارەیەوە راگەیاند.

.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامى رووداو و توندوتيژييه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق ده‌ڕوانين”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێم، ئه‌و كوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌رانى سڤيل له‌ پردى سنه‌ك و گۆڕپانى خللانى له‌ به‌غدا كراوە تاوانى بێ پاساون و تاوانكاران هه‌ر كێ و له‌ هه‌ر لايه‌نێكه‌وه‌ بن، داموده‌زگا و لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى عێراق ده‌بێ بياندۆزنه‌وه‌ و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

.

سەرۆکایەتى هەرێم لە راگەیەندراوەکەدا خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ و سڤيل بەمافێكى ده‌ستووريى ڕه‌وا و پارێزراو دەزانێت و جەختدەکاتەوە “به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه‌ ئه‌و زێده‌ڕۆييه‌ له‌ توندوتيژى‌ به‌رانبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌ر‌ان به‌كار بێت و بكرێنه‌ ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره”‌.

.

داواش دەکات به‌ گيانێكى نيشتمانيى به‌رپرسيارانه‌وه‌، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكرێتن تاكو له‌ ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتى ترسناكتر ڕوونه‌دات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل