fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەرکەوت شەمسەدین: ئەو غەدرەی بارزانی لە سلێمانی دەکات لەگەڵ سیاسەتی بەعس جیاوازی نییە

20:30 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق و نوێنەری شاری سلێمانی لەسەر ئەنجامنەدانی پڕۆژەکان لە سلێمانی ڕەخنەی توند لە یەکێتی و گۆڕان دەگرێت و دەڵێت، زاتی قسەکردنیان نیە لەبەرامبەر ئەو غەدرەی بارزانی لە سلێمانی دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سزادانەی سلێمانی لەلایەن بارزانییەوە شتێکی ئەوتۆ لەگەڵ سیاسەتی بەعس جیاوازی نیە.

،

سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی فراکسیۆنی ئایندە لە پەرلەمانی عێراق و نوێنەری شاری سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسراوێکی ئاڕاستەی یەکێتی و گۆڕان کردووە و  نوسیویەتی: ” بۆ یەکێتی و گۆڕان.. پارتی و بەدیاریکراوی مەسرور بارزانی ڕق و کینەی خۆی لە سلێمانی نەشاردۆتەوە، سلێمانی لە 1991 ەوە هیچ شەقامێکی خێرای بۆ دروستنەکراوە، ئێوەش یەک وشەتان لەدەم نەهاتۆتەدەرەوە، بەڵام لەسەر پۆستەکانتان خەریکە یەکتر بکوژن و شەری ناوخۆ هەڵگیرسێنن”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە ساڵی 2014 ەوە هەرچی داهاتی ناوخۆ هەیە کراوەتە مەرکەزی و دەچێتەوە هەولێر، لە کاتێکدا لە سیستمی لامەرکەزی پێویستە داهاتی ناوخۆ لە پارێزگاکان بهێڵرێتەوە (کەس نەڵێ وانییە، برۆنە تاپۆی یەک و دووی سلێمانی بزانن داهاتەکەیان بۆ کوێ ئەڕوا، بڕۆنە فەرمانگەی باجی سلێمانی بزانن داهاتەکەی بۆ کوێ ئەروا؟)”.

،

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە، بزانن بە پشتیوانیکردنتان لە پرۆژەی “تاڵانکاری” (سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت) چۆن ئەو بودجەیەی پەرەپێدانی پارێزگاکان کەلە بەغداوە دەهات وشکیکرد و نەتوانراوە هیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی لە سلێمانی ئەنجامبدرێت.

،

“لە تاڵانکاری نەوتیش سلێمانی بە ئیفلاسی لێی دەرچوو، تەنیا چەند لۆردێکی شەر و چەند خێزانێکی مافیا کە گردو تەپۆلکەکانی سلێمانیان داگیرکردوە پشکی خۆیان لە داهاتی نەوت پچڕی، بەڵام سلێمانی بە دەستی بەتاڵ لێی هاتەدەرەوە بۆیە زاتی قسەکردنتان نیە لەبەرامبەر ئەو غەدرەی بارزانی لە سلێمانی دەکات”، سەرکەوت شەمسەدین وادەڵێت.

،

 

سەرکەوت شەمسەدین دەشڵێت: “بزانن پرۆژەکانی وەبەرهێنانی سلێمانی چەند گرفت و لەمپەری بۆ دروستدەکرێت لە وەزارەتەکانی سەر بە پارتی (لە وەبەرهێنەرانی سلێمانی بپرسن بزانن مۆڵەتی پرۆژەکان لە نێوان سلێمانی و هەولێر چەندی فەرقە)؟، بزانن پرۆژە وەستاوەکانی سلێمانی چۆن بە هەزار ڕێگە گرفتی پارە خەرجکردنیان بۆ دروستدەکرێت؟”.

،

ئەو پەرلەمناتارە ئەوەشی خستووەتەڕوو: “ڕوی دەمم لە پارتی نیە، چونکە دەزانم پارتی دەمێکە هەوڵی تاساندنی سلێمانی دەدا، ئابوری شارەکەی هەرەس پێ هێناوە و لەگەڵ گەندەڵییەکانی یەکێتی و گۆڕان پێکەوە ئەم شارەتان کردە وێرانە و بێ ساحێب ماوە، ئەو سزادانەی سلێمانی لەلایەن قائیدی کوردایەتی (بارزانی) شتێکی ئەوتۆ لەگەڵ سیاسەتە دوژمنکارانەکەی بەعس فەرق نیە”.

،

سەرکەوت شەمسەدین لەدرێژەی نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: “گۆڕان و یەکێتی ئەم ملشۆرکردنەتان بۆ پارتی لە پێناو چەند پۆستێک، ئەم خیانەتەتان لە سلێمانی کە تائێستا یەک کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانتان بۆ ئەم شارە تەرخان نەکردووە باجەکەی دەدەن و لەبیری خەڵکی ئەم شارە ناچێت”.

،

لە کۆتایی نوسینەکەیدا سەرکەوت شەمسەدین باسی لەوەکردووە: “هەندێک بیانووی ئەوە دەهێنێتەوە گوایە لە هەولێرەوە پارەکە بۆ سلێمانی تەرخانکراوە و یەکێتی و گۆڕان بەرپرسن لە سەرفکردنی، لە ڕاستیدا ئەوە بەشێکیەتی، بەڵام پێمان بڵێن مەسرور بارزانی کام رۆژ کام بڕیاری دەرکردوە بۆ پرۆژەیەکی ستراتیژی بۆ سلێمانی و پارەکەی سەرفکراوە و لە سلێمانی خوراوە؟ هیچ بریارێک هەیە بۆ تەرخانکردنی پارە بۆ شەقامی 100 مەتری لەلایەن بارزانی و لێرە گۆڕان و یەکێتی پارەکەی خواردبێت تا ئێمە لێرە شەرمەزاریان بکەین؟ بێ گومان نیە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل