fbpx
Shadow Shadow

"پرۆژەیەکى جیاوازتر"

سەرکردە تۆراوەکانى گۆڕان بە نیازى چین؟

22:33 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە لەژێر “چەترێکی فراوانتر و بەرنامەیەکی جیاوازتر”، جارێکى دیکە سەرکردە و هەڵسوڕاوە تۆراوەکانی گۆڕان بێنەوە ناو گۆڕەپانی سیاسی، بەڵام دیار نییە کەی و چۆن.

.

ئەمە کورتەی ئەو گفتوگۆ چەند خولەکییە بوو، کە ناس کورد لەگەڵ بەرپرسێکی ناڕازی گۆڕاندا بۆ یەکەمجار لەسەر دۆخی ئێستای بزوتنەوەکە سازیکرد.

.

هەرچەندە لەبەر هەستیاری دۆخەکەو لەبارنەبوونی کاتەکەی، ئەو بەرپرسەی گۆڕان بەباشی نەزانی ناوی بهێنین، بەڵام جەختى لەوەکردەوە، چیتر شتێک نەماوە لەژێر پەردەی دیوە شاراوەکان و بە ئاشکرا دوو ڕەوتی جیاواز لە گردەکەوە بانگیان هەڵبڕیوە و ناتوانن پێکەوە کار بکەن.

.

“ماوەی چەند مانگێکە سەرقاڵی ڕاوێژ و گفتوگۆین لەناوخۆ و دەرەوەی هەرێم، بەتایبەت لەگەڵ ئەو دەنگە جیاوازانەی کە دنیابینییەکی فراوانتریان بۆ ئاییندەی هەرێمی کوردستان هەیە”، ئەمە وتەی سەرکردە ناڕازییەکەى گۆڕان بوو.

.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی ناس کورد، پێناچێت بەمزوانە سەرکردە و هەڵسوڕاوە ناڕازییەکان، حزبی سیاسی دروست بکەن، بەڵام سەرقاڵی پرۆژەیەکی جیاوازترن بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو دەنگ و ڕەنگانەی کە ناتوانن لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی ئایدۆلۆژیدا کار بکەن.

.

هەروەها بەدووریشی نەزانی کە بەمزووانە جیابوونەوەیەکی گەورە لەگردەکە ڕووبدات، چونکە بەوتەی خۆی، بەرەی دەسەڵاتخواز هیچ نەفەسێکی بۆ ڕای جیاواز و کارکردنی هاوبەش لەم قۆناغەی ئێستادا نەهێشتووەتەوە و بە ئاشکرا ئەوەشیان وتووە کە پێویستبوو لە ڕابردووشدا بەهەمان نەفەسی ئێستا کاریان بکردایە.

.

ئەو سەرکردە ناڕازییەی گۆڕان ڕەتیکردەوە پرۆژەکەیان بۆ تۆڵەکردنەوەو بچوککردنەوەی گۆڕان بێت، بەڵام نەیشاردەوە کە بزووتنەوەکە بە قۆناغکی هەستیار و مەترسیداردا تێدەپەڕێ و ناتوانێت تا کۆتایی ئەم کابینەیەش لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

.

ئەو بەرپرسە هۆکاری ئەوەی گەڕاندەوە بۆئەوەی کە گۆڕان لە هەلومەرجێکی لاوازدا بەشداری حکومەتی کردووە و هیچ پێداگیرییەکی نەکردووە لەسەر شێوازی کارکردنی چوار ساڵی داهاتوو، هەربۆیە، “لەنیوەی ڕێگاکە شەل دەبێ و ناتوانێ چاکسازی بکات، ئەوەش ناڕەزایی لەناوخۆی حزبەکە بەرزدەکاتەوە بۆ دوو ئەوەندە”.

.

لەبەرامبەر پرسیارى ناس کورد، لەبارەى کێشەناوخۆییەکانى گۆڕان، ئەو بەرپرسە ناڕازییەی گۆڕان نەیویسیت پەنجە بخاتەسەر کێشە ناوخۆییەکانی گۆڕان و پێیوابوو ئاییندەیەکی نزیک وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە دەداتەوە، تەنها وتی: “بەرپرسانی ئێستای گۆڕان شکستیان هێناوە لە درێژەدان بە خەباتەکەی نەوشیروان مستەفا و ئەو ئامانجەی کە گۆڕانی بۆ درستبوو”.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل