fbpx
Shadow Shadow

سەرکردەی ئەنجومەنى سەربازى قامیشلۆ: چەند بنکەیەکى سەربازى تورکیاى “داگیرکەر”مان کردووەتە ئامانج

18:58 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرکردەی ئەنجومەنى سەبازى قامیشلۆ ئاشکرایکردووە، چەند بنکەیەکى سەربازى تورکیای “داگیرکەر”یان کردووەتە ئامانج، دەشڵێت لەچوارچێوەى بەرگرى لەخۆ کردن ئەنجامیان داوە.

,

پڵنگ قامیشلۆ، سەرکردەی ئەنجومەنى سەبازى قامیشلۆ بە ئاژانسى هاوار نیوزى ڕاگەیاندووە: “حەوت بنکەى سوپاى داگیرکارى تورکیامان بە ئامانج کردووە، وەک وەڵامدانەوەى ئەو هێرشانەى تورکیا بۆ سەر گوندەکانى کە خەڵکى سڤیلیان تێدا نیشتەجێن”.

,

ئەو سەرکردە سەربازییەى قامیشلۆ ئەوەشى وتوە، بڕیارى وەڵامدانەوەى سوپاى تورکیا لەچوارچێوەى پارێزگاریکردنێکى ڕەوا بووە لە خۆیان.

,

پڵنگ قامیشلۆ ئەوەشى ئاشکراکردووە، ئەو هێرشانەیان دژ بە سوپاى تورکیا بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەى تورکیا بەردەوام بێت لە هێرشکردنە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا کە زیاتر لە پێنج ملیۆن دانیشتوى هەیە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل