Shadow Shadow

"نێوان پارتی و یەکێتی بە بنبەست نەگەیشتووە"

سەرکردەیەکی یەکێتی بۆ پارتی: کارێکی باشتان نەکرد دەقی ڕێککەوتنەکەتان بڵاوکردەوە

13:34 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

دوای بڵاوکردنەوەی دەقی ڕێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی لەلایەن پارتییەوە، بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت: ئەوە پارتییە لە ڕێکەوتنەکە کشاتەوەتەوە نەک یەکێتی، دەشڵێت: “نێوان پارتی و یەکێتی بە بنبەست نەگەیشتووە”.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی حوزەیرانی 2019 پارتی بەشێوەیەکی تاکلایەنە دەقی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی لەنێوان خۆی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

.

لەوبارەوە بەرزان ئەحمەد کوردە، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، پارتی کارێکی باشی نەکرد دەقی ڕێککەوتنەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام ئەگەر بە ڕەزامەندی هەردوولابوایە باشتر دەبوو بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت ڕێکەوتنەکە چۆن بووە”.

.

وتیشی، ئەوە پارتییە لە ڕێککەوتنەکە کشاوەتەوە نەک یەکێتی، دەڵێت: ئەوانن ئامادەنین دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە و پارێزگارێکی کوردی یەکێتی بۆ شارەکە دابنرێت، پارتی دەیەوێت تاکڕەوانە بڕیاربدات، ئەوان لە کەرکوک کشاونەتەوە، کەواتە  ناکرێت هەمووشتێک بەدڵی ئەوان و بڕیاری ئەوان بێت”.

.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی ڕەتیشیکردەوە پەیوەندییەکانی هەردوولا  بە بنبەست گەیشتبێت و ئاماژەی بەوەدا، هێشتا پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی مەجالی گفتوگۆی تێدا ماوە و پێشتر هەردوولا لە شەڕدابوون، بەڵام ئامادەی گفتوگۆ بوون و ڕێککەوتوون.

.

سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتی لە ئەگەری پێکهێنانی حکومەت بەبێ ئەوان و  ئەگەری سەرهەڵدانەوەی دوو ئیدارەیی لە هەرێم، بەرزان ئەحمەد کوردە باسی لەوەکرد، هێشتا پارتی هەنگاوێکی لەوشێوەی نەناوە، “هەرکات کارێکی وایان کرد، لەکاتی خۆیدا سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری لێدەدات کە چیبکەن”.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل