fbpx
Shadow Shadow

سەرکردەیەکی یەکگرتوو بەربژێربوونی خۆی بۆ ئەمینداری گشتیی حزبەکەی کشاندەوە

14:17 هه‌ینی 27 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

هیوا میرزا سابیر کە یەکێکە لە سەرکردەکانى یەکگرتووی ئیسلامی، بەربژێربوونی خۆی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی حزبەکە کشاندەوە و بڕیاری دا بە پشتگیریکردنی سەڵاحەدین محەمەد بەهادین.

.

ئەمڕۆ هەینی، 27ی کانونی یەکەمی 2019، هیوا میرزا سابیر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “لە سۆنگەی خەمی قوڵمان بۆ پڕۆژەی شکۆداری یەکگرتوو، لە ڕوانگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی و ئەرکی هەنووکەییمان و بەشداری کارامان بۆ گەشانەوە و گەرموگوڕکردنەوەی گیانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەری و کارکردن و تێکۆشانی یەکگرتووانە، بڕیارمدا بە کشانەوەم لە بەربژێربوون بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی.”

.

هیوا میرزا سابیر دەشڵێت، “ئەمرۆ لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین کۆبونەوەیەکی پڕ سود و ئامانجدارمان ئەنجامدا بۆ چۆنیەتی بەرنامەرێژی و نەخشەی ئایندەی یەکگرتوو لە ڕۆشنایی ئەو ڕەشنوسەی کە ئامادەکراوە بۆ کۆنگرە، هەروەها لەسەرداوای کۆمەڵێک لە خوشکان و برایانی هاوکارمان گەیشتینە ئەوەی ئەو نەخشە ڕێگایەی بەندە کە ئاڕاستەی ئەندامانی کۆنگرەم کردووە دەسپێرم بە مامۆستا سەڵاحەدین بۆ ئەوەی لەگەڵ پڕۆژەکەی خۆی لەخولی داهاتوودا بە پشتیوانی خوا بە ڕاوێژ و هاوکاری هەمومان تەواوی دەکەین و هەوڵ دەدەین بۆ پیادەکردنیان و جێبەجێکردنیان.”

سەرکردەیەکی یەکگرتوو بەربژێربوونی خۆی بۆ ئەمینداری گشتیی حزبەکەی کشاندەوە

.

دەشڵێت، “هەروەها پشتیوانی خۆم بۆ بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین و پرۆژەکەی ڕادەگەیەنم و بەو هیوایەی هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشەوەبردن و گەشەدان بە یەگکرتوو.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “هەوڵی جیدی بۆ سەرخستنی کۆنگرەی هەشت دەدەین بۆ ئەوەی ببێ بە وێستگەی چاکسازی و نوێبونەوە و گەشەپێدان و گۆڕانکاری و هێنانەپێشەوەی کەسە لێهاتوو و خاوەن توانا و پسپۆری و بەهرە و داهێنانکارەکان.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل