fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەرکردەیەکی شیعەکان هێرشی توند دەکاتەسەر سەدر و بە خەڵەتاندن و کوشتنی خۆپیشاندەران تۆمەتباری دەکات

15:35 دوو شه‌ممه‌ 10 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

سەرکردەیەکی دیاری شیعەکانی عێراق هێرشی توند دەکاتەسەر موقتەدا سەدر و ڕەوتەکەی و بە خەڵاتاندن و کوشتنی خۆپیشاندەران تۆمەتباریان دەکات، هاوکات دەربارەی کوژرانی قاسم سولەیمانیش دەڵێت، کوژرانی سولەیمانی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق دروست نەکردووە.

،

 

عیزەت شابەندەر، سەرکردەى دیارى شیعەى عیراقى و نزیک لەئێران و پەرلەمانتارى پێشووى دەوڵەتى یاسا کە ئێستا بە عەڕابى ڕێککەوتنى کاندیدکردنى عەلاوى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران لەنێوان لایەنە شیعەکاندا ناسراوە، لەچاوپێکەوتنێکى لەگەل ڕۆژنامەى (عەرەبى ئەلجەدید) دا هێرشى توند دەکاتە سەر موقتەدا سەدر و ڕەوتەکەى و بە قۆرخکارى دۆخەکە ناوى دەبات، 

،

شابەندەر دەشڵێت: ” لەدەرەوە و ناوەوە دەستوەردان لەخۆپیشاندانەکانى عێراقدا ڕوویداوە، بۆنمونە لەناوەوە ڕەوتى سەدر تێوەگلاون بەدەستوەردان لەخۆپیشاندانەکان و قۆرخیان کردووە و دواتریش تێکوپێکیانداوە”.

،

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕەوتە خۆى بەشدارى دەسەڵاتى کردووە لەعیراقدا، بەڵام بەهۆى ساویلکەىی خۆپیشاندەرانەوە توانیویەتى فێڵیان لێبکات بەپاساوى پاراستنیان، ئەوەش کڵاو شینەکانە کە خۆپیشاندەران دەکوژن و ڕەنج و ماندوبونیان بەهەدەدردەدەن و ئەوانەش سەر بەو ڕەوتەن.

،

،

لەبارەى کاریگەرى بۆشاییەکانى قاسم سولەیمانى بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ میلیشیاکانى سەر بە ئێران لە عێراقدا، شابەندەر دەڵێت:” کوشتنى سولەیمانى هیچ کاریگەرى لەسەر ئەو پەیوەندییانە دروست نەکردووە، چونکە هەماهەنگى زۆرباش هەیە و دەشتوانرێت 10 جێگرەوە بۆ شوینەکەى دیارى بکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ میلیشیا چەکدارەکانى سەر بەئێران لەعێراق”.

،

،

عیزەت شابەندەر بەسیاسیەکى ناجێگر لەسەر قسەکانى ناسراوە و هەر جارەو بەئاڕاستەیەکى جیاواز قسە دەکات و لەماوەکانى ڕابردوشدا بەتوندى هێرشى کردە سەر خۆپیشاندەران و بەڕێگر و حەشیش خۆر و سەرخۆش ناوى بردن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل