fbpx
Shadow Shadow

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی: شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران ڕوبدات ئەمریکییەکانی عیراق بە بارمتە دەگرین

08:47 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرکردەی گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا کارێکی ژیرانە ناکات ئەگەر لەگەڵ ئێراندا بکەوێتە شەڕەوە.

,

ئه‌بو ئەلاء وه‌لانی، سكرتێری گشتی گروپی چەکداری سه‌یدولشوهه‌دای سەر بە حەشدی شەعبی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “دیجلە”ی عیراقی ڕایگه‌یاندووە:  “ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ریكا له‌ بۆردوومانكردنی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێوه‌گلابێت‌ و ڕێگا‌ی به‌ فڕۆكه‌ ئیسرائیلییه‌كان دابێت‌ كاروانه‌كانی حه‌شد بۆردوومان بكەن، ئەگەر ئەوە پشتڕاست ببێتەوە ئەمریکا زەرەری گەورە دەکات”.

,

ئەو سەرکردەیەى حەشدى شەعبى ئاماژەى بەوەشکردووە: “ئێمە توانای بۆردوومانی ئاسمانیان هەیە و ئاسانترین کار کە بتوانین ئەنجامى بدەین بۆردوومانکردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە ناوخۆی عێراقدا، لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ئەگەر پێوست بکات ئەنجام دەدەین”.

,

لەبارەى ئەگەرى دروستبوونى شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران، ئه‌بو ئەلاء وه‌لانی دەڵێت، ئەوان دژی ئەوەن کە شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران ڕوبدات، بەڵام نەیشاردووەتەوە، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ك لەنێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ڕوبدات ئەوا ئەوان بەهۆی بیروباوەڕی خۆیانەوە پشتگیری لە ئێران دەکەن و هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كانی عێراق وه‌ك “بارمته”‌ دەستبەسەر دەکەن.

,

ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی باسی لەوەشکرد، ئەو هەڵوێستەى ئەوان تەنها هەڵوێستی کەتائیبی سەیدولشوهەدا نییە، بەڵکو هەڵوێستی سەرجەم گروپە بەرگریکارەکانی حەشدی شەعبییە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل