fbpx
Shadow Shadow

سەرکردەیەکى یەکێتى داواى ئەنجامدانى رێککەوتنێکى نوێ لە سێ سەرکردەى گۆڕان دەکات

21:58 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

لەسەروبەندى هەڵبژاردنى رێکخەرى گشتى گۆڕان و خانەى راپەراندنى بزووتنەوەى گۆڕان، سەرکردەیەکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان داواى گەڵاڵەکردنى رێککەوتنێکى نوێ لەنێوان ئەو دوو پارتەدا دەکات.

.

عەتا سەراوى، ئەندامى ئەنجوومەنى ناوەندى یەکێتى لەمیانەى پیرۆزباینامەیەکى بۆ عومەر سەید عەلى و جەمال حاجى محەمەد و عەدنان عوسمان کە لە هەڵبژاردنەکەى ئەمڕۆ (شەممە)ى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، داوایان لێدەکات هەوڵ بۆ گەڵاڵەکردنى رێککەوتنێکى نوێ لەنێوان یەکێتى و گۆڕان بدەن.

.

سەراوى لە پیرۆزباینامەکەیدا دڵنیایى خۆى نیشاندەدات کە باوەڕى تەواوى بەوە هەیە رۆژیک دێت دەبێت ئەو دوو پارتە لەژێر چەترێک کۆببنەوە و یەکبگرنەوە.

.

دەشڵێت “باوه‌ڕی ته‌واویشم وایه‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنانەی كه‌ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان- به‌ هزر و فكر و دونیابینی خۆیان دایان ڕشتبوو- ته‌نها به‌ خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرا- كه‌ زۆر به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وان ئۆغریان كردو – ڕێكه‌وتنامه‌كانیشمان زینده‌به‌ چاڵ كرا”.

.

ئەندامەکەى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى، پێشنیار بۆ ئەو سێ سەرکردەیەى گۆڕان و هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ناوه‌ندی یەکێتى دەکات سه‌رله‌نوێ بیر له‌ رێكکه‌وتنامه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵقوڵاوی فكر و دونیابینی ئه‌م دوو سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بێت.

.

جەختیش دەکاتەوە “ته‌نها ئه‌و پێكهاتن و ڕێکكه‌وتنه‌یه‌ ئه‌بێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌  ئه‌و به‌رنامه‌ی هه‌ردوولا هه‌مانه‌ و مه‌سولیه‌تی ئه‌خلاقی و سیاسیمانه چ له‌ حوكمه‌تی هه‌رێم و چ له‌ حوكمه‌ته‌ خۆجێییه‌كان ـ جێبەجێ بکەین و خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان و ناوچه‌كه‌شمان بكه‌ین وهێدی ‌ هێدی به‌ سه‌ر كۆسپ و ته‌نگه‌ژه‌كاندا زاڵبین و به‌ره‌و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتنه‌وه‌ هه‌نگاو ‌ هه‌ڵگرین و  ڕۆحی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی مێژوویمان مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان-شاد بكه‌ین و ڕۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسوده‌ بكه‌ین”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل