fbpx
Shadow Shadow

سەرکردەیەکى عێراقى هۆشدارى دەدات

22:17 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى ڕەوتى حیکەى نیشتیمانى هۆشدارى دا لەبارەى ئالۆزییەکانى ناوچەکە و دەڵێت، پێویستە ئاڵۆزییەکان لەڕێى گفتوگۆوە هێور بکرێنەوە.

,

ئەمڕۆ عەمار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتى حیکەى نیشتیمانى لەگەڵ جۆن ویڵکس، باڵوێزى بەڕیتانیا لە عێراق کۆبوەوە، لە ڕاگەیەندراوى نوسینگەى عەمار حەکیم هاتووە: “لە چاوپێکەوتنەکەى لەگەڵ باڵوێزى بەڕیتانیا، سەرۆکى ڕەوتى سەدر باسى لە بارودۆخى سیاسی ناوچەکە و عێراق کردووە، هەروەها هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و بەڕیتانیا کردووەتەوە”.

,

لەو کۆبوونەوەیەدا، عەمار حەکیم داواى کردووە: “گرنگە بارودۆخى ناوچەکە هێور بکرێتەوە و لەڕێى گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکرێن”.

,

ئەو سەرکردە عێراقییە، هۆشداریشى داوە لەوەى ئاڵۆزبوونى ناوچەکە لەدەستدەرچێت و کاریگەرى لەسەر جیهات و ناوچەکە بکات.

,

ئەو وتانەى عەمار حەکیم لەکاتێکدایە، لە ئێستادا ئاڵۆزییەکانى نێوان ئێران و ئەمریکا لەبارەى هێرشەکانى سەر سعودیە زۆر بەرز بوەتەوە و ئەمریکا و سعودیە هەڕەشە لە ئێران دەکەن بەوەى ئەو هێرشە لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئەنجامدراوە.

,

,

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل