fbpx
Shadow Shadow

سەرکردەیەکى حەشدى شەعبى بە توندى وەڵامى ڕاگەیەندراوەکەى کۆشکى سپی دەداتەوە

18:16 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرکردەیەکى دیارى حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا پڕۆژەیەکی ئەمریکییە، بڕیاری کۆتاییش لەسەر ئەو پرسە ئەگەڕێنێتەوە بۆ لەلای مەرجەعییەتی باڵای نەجەف.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 11ى تشرینی دووەمی 2019، قەیس خەزعەلی، سەرکردە لە حەشدی شەعبی و سەرۆکی گروپی عەسایب، لە تویتێکیدا ڕایگەیاند: “لێدوانەکانی کۆشکی سپی ئەوە دەردەخەن، کە ئەمریکا چەندە تێوەگلاوە لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق”.

,

ئەو سەرکردیەی حەشدى شەعبی ئەوەشى نوسیوە: “ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پرۆژەیەکی ئەمریکییە، پێشتر مەرجەعییەت ڕەتیکردووەتەوە، ئێستا ئەمریکا دەیەوێت زیندووی بکاتەوە”.

,

خەزعەلی ئاماژەی بەوەشکردووە، مەرجەعییەتی نەجەف پشتگیری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکات، بەڵکو جەخت لە هەڵبژاردنێک دەکاتەوە کە لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

,

لەبارەى ئەگەرى هەڵبژاردنى پێشوەختیشەوە، خەزعەلى تۆپەکە دەخاتە گۆرەپانی مەرجەعییەتەوە و دەڵێت: “کۆتا قسە لەوبارەیەوە قسەی مەرجەعییەتە بەتەواوی و داواکاریی گەنجە خۆپیشاندەرەکان بەرجەستە دەکات”.

,

ئەو تانەى سەرکردەکەى نێو حەشدى شەعبى دواى ئەوە دێت، ئەمڕۆ کۆشکى سپى لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: “عێراقییەکان دەستەوەستان ناوەستن بەرامبەر بە تاڵانبردنى داهاتەکانیان لەلایەن ڕژێمى ئێران و بەکارهێنانى گروپە چەکدارەکان بۆ ڕێگرى لە دەربڕینى بۆچوونەکانیان بەشێوەى ئاشتییانە”.

,

کۆشکى سپى ئەوەشى خستوەتەڕو: “سەرەڕاى بە ئامانجگرتنیان بەشێوەى توندووتیژ و بێبەشکردنیان لە گەیشتنیان بە هێڵەکانى ئینتەرنێت، گەلى عێراق دەنگى دەبیسترێت کە داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و چاکسازییی هەڵبژاردن دەکەن”.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل