fbpx
Shadow Shadow

سەرکردەیەکى به‌ره‌ى توركمانى وه‌ڵامى لێدوانێکى مەسعود بارزانى لەبارەى کەرکوک ده‌داته‌وه

23:08 شه‌ممه‌ 13 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

له‌سه‌ر بارودۆخى كه‌ركوك، سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ره‌ى توركمانى وه‌ڵامى مه‌سعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌داته‌وه‌ و ئاماژە بەوە دەکات، كێشه‌ى كه‌ركوك په‌یوه‌ندى نییه‌ به‌دوو حیزبه‌وه‌ به‌ڵكو پێكهاته‌كان چاره‌نوسى یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.

 

.

ئیستبرق ئۆغڵۆ، سه‌ركرده‌ى به‌ره‌ى توركمانى له‌شارى كه‌ركوك به‌ میدیاكانى عێراقى ڕاگه‌یاندوه‌، هەموو کاتێك سیاسەتەکانى مەسعود بارزانى قه‌یران دروستده‌كات و شه‌قامى توركمانیش ده‌شڵه‌ژێنێت، هیچ كه‌سێك بۆى نییه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ستوه‌رداته‌ كاروباره‌ ناوخۆییه‌كانیه‌وه‌، ده‌ستور سنورى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ته‌كه‌ى دیارى ده‌كات.

.

ئۆغڵۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌:” لێدوانه‌كانى بارزانى له‌باره‌ى كوردبوونى كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ پێكانى ئێمه‌یه‌، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێكهاته‌كانى كه‌ركوك چاره‌نوسى پارێزگا یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ شوناسه‌كه‌ى سه‌ر به‌كوێیه، یاسا بڕیاریداوه‌ كه‌ركوك به‌شێكه‌ له‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى و ئه‌مڕۆش سه‌ر به‌به‌غدایه‌ نه‌ك هه‌رێم”.

.

سه‌كرده‌كه‌ى به‌ره‌ى توركمانى جه‌ختیشى كردووه‌ته‌وه‌، ده‌ستهه‌ڵناگرن له‌و شاره‌ و كێشه‌ى كه‌ركوكیش تایبه‌ت نیه‌ به‌كێشه‌ى دوو حیزبه‌وه.

.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه، 13ى ته‌مموزى 2019)، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى بارودۆخى شارى كه‌ركوكه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه و تیایدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە “سازش لەسەر‌ كوردستانیبوونى كه‌ركوك ناكه‌ن”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل