fbpx
Shadow Shadow

"نەخشە ڕێگایەکى نوێ ڕادەگەیەنن"

سەرکردەکانى گروپە چەکدارە عێراقییەکان لەماڵى حەسەن نەسروڵا “پلانى تۆڵەکردنەوە دادەڕێژن”

09:53 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد لەدواى ڕوداوى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیس چەند سەرکردەیەکى گروپە چەکدارە عێراقییەکان بۆ داڕشتنى پلانێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قۆناغى نوێدا بەتایبەت لەسەر پرسى دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لەناوچەکەدا کۆبونەتەوە، بەمنزیکانەش نەخشە ڕێگایەکى یەکگرتوو ڕادەگەیەنن.

.

سەرچاوەیەکى ئاگادار بەناس کوردى ڕاگەیاند، بەمدواییانە چەند سەرکردەیەکى دیارى میلیشیا چەکدارەکان لەماڵى حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى گشتى حزبوڵاى لوبنان کۆبونەتەوە و بۆ تاوتوێکردنى چەند بژاردەیەک لەسەر بوونى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق و ناوچەکە ئەوەش دواى ڕوداوى کوشتنى قاسم سولەیمانى ئەبو مەهدى موهەندیس.

.

هەر بەپێى ئەو سەرچاوەیە، ڕەنگە لەئاکامى ئەو کۆبونەوانەدا کە لەماڵى نەسروڵا لەلوبناندا دەکرێن بگەنە ڕاگەیاندنى هەڵوێستێکى یەکلایەنە بۆ تۆڵەکردنەوەى کوژرانى ئەبو مەهدى موهەندیس، لەوە زیاتر سەرچاوەکە هیچ زانیارییەکى ترى نەخستە ڕوو.

.

بەگوێرەى زانیارییەکانى چەند بەرپرسێکى باڵاى ئەمریکى کە بەمیدیاکانیان ڕاگەیاندووە ، تاران داواى لەمیلیشیا چەکدارەکانى  لەعێراقدا کردووە هێرش بکەنە سەر هێزەکانى ئەمریکا، ئەوەش لەکاتێکدایە دواى ئاڕاستەکردنى چەند موشەکێک بەرەو چەند بنکەیەکى سەربازى ئەمریکى لەعێراق لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە، تاران قۆناغى کۆتایى هاتنى تۆڵەکردنەوەى سولەیمانى ڕاگەیاند.

.

دوابەدواى ڕوداوى کوشتنى سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیس نەسروڵاش یەکێک بوو لەو کەسانەى کە هەڕەشەیەکى توندى بۆ تۆڵەکردنەوە لەئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، تەنها قەرەبووى خوێنى سولەیمانى و موهەندیس دەرکردنى ئەمریکایە لەناوچەکە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل