Shadow Shadow

"پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی تاوتوێ دەکەن"

سەرکردایەتی پارتی لە سەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبێتەوە

10:27 شه‌ممه‌ 01 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆببێتەوە و ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش دەڵێت، لەکۆبوونەوەکەدا پرسی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی تاوتوێ دەکەن.

.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “پرسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، پرسێکی گرنگ و گەورەیە لای پارتی، بۆیە لەکۆبوونەوەکەی ئەمرۆدا بە وردی تاوتوێی دۆخی ئەو ناوچانە دەکەین”.

.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لەتەوەرەکانی کۆبوونەوەکەیان، تایبەت دەبێت بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، بەتایبەت دروستبوونی کێشەکانیان لەسەر پارێزگاری کەرکوک.

.

ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو دانیشتنی  پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بەبێ فراکسیۆنی یەکێتی بەڕێوەچوو، تێیدا نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرا، ئەوەش نیگەرانی یەکێتی بەدوای خۆیدا هێنا و مەکتەبی سیاسی یەکێتیش ڕایگەیاند، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بێ ده‌نگی فراكسیۆنەکەیان، پرسی بڕیاردان و شه‌رعییه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌خاته‌ دۆخێكی نوێوه.

.

دوای دانیشتنەکەی پەرلەمانیش، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، چیتر چاوەڕێ ناکەن و وەک چۆن سەرۆکی هەرێمیان هەڵبژارد، ئاوهاش دەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل