fbpx
Shadow Shadow

سەرکردایەتییەکی یەکێتی بۆ ناس: قسەیەک هەیە بۆ کاندیدکردنی قوباد تاڵەبانی بۆ سەرۆکی پەرلەمان

18:16 شه‌ممه‌ 09 ئادار 2019
article image

 

 

 

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئامادەنەبوونی بەرهەم ساڵح کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی یەکێتی دواخراوە، لەبارەی پۆستەکانیشەوە باس لەوە دەکرێت هێشتا هیچ شتێک یەکلانەکراوەتەوە و قسەیەکیش هەیە بۆ کاندیدکردنی قوباد تاڵەبانی بۆ سەرۆکی پەرلەمان.

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ پرسی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی ئەو حزبە بۆ پۆستەکانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە نەکرا.

 

ڕەهبەر سەید ئیبراهیم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند هۆکاری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان دەگەڕێتەوە بۆ “ئامادەنەبوونی بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی.”

هەروەها باسی لەوەش کرد کە هێشتا دیارنییە کەی کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت، وتیشی: “هۆکارێکی دیکەی دواکەوتنی کۆبوونەوەکان ئەوەیە ئەندامانی سەرکردایەتی بەرچاویان ڕوونییە کە پشکەکانی یەکێتی لە حکومەتدا چۆنە و چەندە.”

 

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی باسی لەوەش کرد کە قسەی جیاواز هەیە سەربارەت بە پۆستەکان بەڵام هێشتا نەبووە بە بڕیارە، بۆ نمونە “قسەیەک هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک پەرلەمان لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە.”

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل