fbpx
Shadow Shadow

سەرکردایەتییەکى یەکێتى لەبارەى ناڕەزایەتى مەڵبەندەکانى حزبەکەى هاتە دەنگ

18:52 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

ناڕەزایەتی مەڵبەندەکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەسەر دابەشکردنی پۆستە وزارییەکانی ئەو حزبە، روو لە هەڵکشانە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت “هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین و قەرەبوو دەکرێنەوە”.

.

 

ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، دیاریکردنی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ ئەو پۆستانەی لە کابینەى نوێى حکومەتدا بەریکەوتووە، لە سەرکردایەتی یەکێتییەوە بڕیاری لێدراوە، کە باڵاترین دەسەڵاتی ناو یەکێتییە و کەس ناتوانێت لێی لابدات.

.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتیشی، بەرپرس و کادیرانی یەکێتی لەهەر ناوچەیەک ناڕازیبن و گلەییان هەبێت لە بڕیارەکان، ئەوا لەو پۆستانەی دیکەی حکومەت کە بەر یەکێتی دەکەون قەرەبوو دەکرێنەوە.

.

ڕۆژێک دوای یەکلایکردنەوەی کاندیدانی یەکێتی بۆ پۆستە وزارییەکانی کابینەی نوێی حکومەت، کادیرانی یەکێتی لە بادینان ناڕەزایەتییان دەربڕی لەوەی کە هیچ کەسێکی بادینان لە کاندیدەکاندا بوونی نییە و  دڵدار زاخۆیى، جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دهۆكى یه‌كێتى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاندبوو، نیگه‌رانن له‌وه‌ى ده‌ڤه‌رى بادینان له‌پۆسته‌ وەزاریه‌كاندا بێبه‌ش كراوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌كو مه‌ڵبه‌ند و ڕێكخستنه‌كانى حزبه‌كه‌یان له‌بادینان نیگه‌رانیه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ مه‌كته‌بى سیاسى و داواى چاره‌سه‌ریشیان لێده‌كه‌ن.

.

هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەردوو مەڵبەندی گەرمیان و چەمچەماڵی یەکێتی نوسراویان ئاڕاستەی سەرکردایەتی حزبەکەیان کردووە، کە لە دیاریکردنی وەزیرەکاندا پشتگوێ خراون و داوای ڕوونکردنەوە و چارەسەری بەپەلەیان کردووە.

.

لە یاداشتەکەیاندا مەڵبەندی 12ی یەکێتی لە چەمچەماڵ داوایان لە سەرکردایەتی یەکێتی کردووە، کە پێویستە لە کابینەی نوێی حکومەت، یەک بریکاری وەزیر، دوو بەڕێوەبەری گشتی، دوو راوێژکار لە پەرلەمان و وەزارەتەکان و هەروەها دوو بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی بدرێت بە کادیرانی سنورەکەیان، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی توندیان دەبێت.

.

هاوکات مەڵبەندی گەرمیان راگەیەندراوێکى لەسەر هەمان پرس بڵاوکردەوە و داواى ئەوەیان کرد ڕەچاوی مافەکانیان بکرێت لە پێکهاتەی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو پۆستەکاندا وەک، بریکاری وەزیرەکان، راوێژکار، نوێنەرایەتی، باڵیۆز و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، ئەگەریش تا 14ی ئەم مانگە وەڵامی پێویستیان نەدرێتەوە، هەڵوێستی دیکەیان دەبێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل