fbpx
Shadow Shadow

سەرکردایەتى یەکێتى تاوتوێى بڕیارە “چارەنووسسازەکە” دەکات

15:40 سێ شه‌ممه‌ 28 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

بۆ تاوتوێكردنی پڕۆسەی سیاسی لەهەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، كۆدەبێتەوە.

.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی بەمیدیای فەرمی حزبەكەی وتووە، سبەینێ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تاوتوێی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و هەڵوێستی ئایندەی یەكێتی دەكات.

.
بەوتەی لەتیف شێخ عومەر، كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی سەركردایەتی تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەكەو بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان، كە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد و دەنگی بە نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی نەدا بۆ سەرۆكی هەرێم.

.

وتیشی “هەر لەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان دەكەین، گفتوگۆی ورد لەسەر هەڵوێستی ئایندەی یەكێتی دەكرێت”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل