fbpx
Shadow Shadow

سەرچاوە حکومییەکان؛ ئامارى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى بەغداو شارەکانى تر راگەیەنرا

10:26 سێ شه‌ممه‌ 03 کانونی یەکەم 2019
article image

 

ناس کورد-

سەرچاوە حکومییەکان ئاشکرایان کرد “لە سەرەتاى خۆپیشاندانەکانى شارى بەغدا و شارەکانى ترى عێراق زیاتر لە 400 هاووڵاتى کوژراوون”.

.

بەگوێرەى ئەو سەرچاوانە، هێزە ئەمنییەکان توندوتیژى و فیشەکى راستەقینە و بۆمبى غازى فرمیسکڕێژیان بەکارهێناوە بۆ کۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەکان و لەئەنجامدا 437 هاووڵاتى کوژران و نزیکەى 20 هەزار خۆپیشاندەریش بە شێوەى جیاواز برینداربوون.

.

سەرچاوەکە روونیکردەوە، بەهۆى بەردەوامبوونى خۆپیشاندان و توندوتیژییەکان ئامارەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

.

هاوکات سەرچاوە پزیشکى و رۆژنامەوانییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە هاووڵاتییە کوژراوەکانى خۆپیشاندانەکان زیاتر لە 800 کوژراوە و زیاتر لە 20 هەزار خۆپیشاندەریش بریندار بوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل