fbpx
Shadow Shadow

"بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى"

سەرچاوە ئەمنییەکان: ڕێکخراوی داعش دەیەوێت خۆپیشاندانەکان بقۆزێتەوە

20:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداریدەدات، لە بوونی دەستێکی “ئاشوب و ئاژاوەگێر”، کە دەیەوێت ڕێڕەوی ئاشتییانەی خۆپیشاندانەکان بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا بگۆڕێت.

,

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە خالید محەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە: “زانیاریمان هەیە، گروپێکی ئاژاوەگێڕ پلانی داناوە بۆ سوتاندنی خێوەتی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر، بە مەبەستی  تومەتبارکردنی هێزە ئەمنییەکان بەو کارە، ئەوەش هەوڵێکە بۆ گۆڕینی ڕێڕەوەی خۆپیشاندانەکانە بە ئاڕاستەی توندووتیژی زیاتر”.

,

لەلایەکى ترەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ى تشرینی یەکەمى 2019، فەرماندەی پۆلیسی شاری بەسرە بە کەناڵی عێراقییەی ڕاگەیاند، هێزەکانی پۆلیس توانیویانە چەند ئەندامێکی ڕیکخراوی داعش دەستگیربکەن، کە هەوڵیانداوە کاری تێکدرانە لەناو خۆپیشاندانەکاندا ئەنجامبدەن.

,

سەرەڕای بەڵینەکانی حکومەت بۆ چاکسازی، ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامییان هەیە و ئاڵۆزییەکان لە هەڵکشاندان، بەگوێرەی دواین ئاماری فەرمی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقیش تا ئێستا 67 کەس کوژراون و نزیکەی سێ هەزاریش دیکەش برینداربوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل