fbpx
Shadow Shadow

"چاره‌نوسى وه‌زیره‌ كورده‌كانیش نادیاره‌"

سەرچاوەیەک بۆ ناس کورد: عەبدولمەهدى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت بە کەسانى بێلایەن

22:23 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، بڕیارە سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرجەم وەزیرەکانى کابینەکەى بگۆڕێت و تا ئێستاش چارەنوسى وەزیرە کوردەکان نادیارە.

,

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ‌به‌غدادەوه‌ تایبەت بە ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “پلانه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ گۆڕانكارییه‌ و‌زارییه‌كان ئه‌وه‌یه،‌ سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى دەگۆڕێت و وه‌زیرى نوێى بێلایه‌ن و ناحیزبى ده‌خاته‌ شوینه‌كانیان”.

,

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى خستەڕو، ئه‌و پلانه‌ى كه‌ عه‌بدولمه‌هدى ده‌یه‌وێت جێبه‌جێیبكات زۆر سه‌خته‌ و ڕوبه‌ڕوى ئاسته‌نگى گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه، هۆکارى ئەو وتەیەشى گەڕاندەوە بۆ ئەوەى تا ئێستا دیار نییه‌ كێ به‌ جدى پشتیوانى ئه‌و كاره‌ى ده‌كات، وتیشی: “گەر ئه‌و به ‌پاساوى ده‌ركردنى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌م دۆخه‌ى ئێستای عێراق ئه‌و گۆڕانكارییانەش‌ ئه‌نجامبدات، به‌ڵام پێناچێت فراكسیۆنه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى ناو پەرله‌مان پشتیوانى ئه‌و كاره‌ى بكه‌ن”.

,

ئاماژەى بەوەشکرد: “نازانرێت تا چ ڕاده‌یه‌ك عه‌بدولمه‌هدى له‌و كاره‌یدا سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، چونكه‌ له‌ژێر فشارى حیزبه‌كان ده‌ربازى نابێت و له‌سه‌ره‌تاى پێكهێنانى كابینه‌كه‌شى هەمان بانگه‌شه‌ى كرد، به‌ڵام له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتو نه‌بو”.

,

له‌باره‌ى چاره‌نوسى پشكى كورد و وه‌زیره‌ كورده‌كانه‌وه‌، ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكرد، هێشتا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ڕون نین و كوردیش نازانێت له‌و كاره‌دا چاره‌نوسى به‌كوێ ده‌گات، تەنها ئەوە ڕونبوەتەوە کە سەرۆکوەزیران سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ و ده‌ڵێت ” وه‌زیره‌كان ده‌گۆڕم”.

,

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ناس كورد، عه‌بدولمه‌هه‌دى له ‌ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنیدا بۆ گۆڕینى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى، ده‌یه‌وێت وه‌زیرى گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌ى باڵا بكاته‌ وه‌زیر و سێ ژنیشى تێدا بێت، ئه‌و كاره‌ش به ‌سێ قۆناغ ئه‌نجامده‌دات و سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوش ناوى وه‌زیره نوێیەکان بۆ په‌رله‌مان ده‌نێرێت.

,

ئەو هەنگاوەى عەبدولمەهدى هاوکاتى بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى عێراقە، وێڕاى چەندین بەڵێن لەلایەن سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و پەرلەمانەوە بە خۆپیشاندەران دراوە، بەڵام تا ئێستا گۆڕەپانەکانى خۆپیشاندان جمەییان دێت، نازانرێت ئایا ئەم هەنگاوەى سەرۆکوەزیران خۆپیشاندانەکان دادەمرکێنێتەوە یان نا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل