Shadow Shadow

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقى: ئیسرائیل کۆگاکەى حەشدى شەعبى لە بەغداد تەقاندووەتەوە

10:53 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئاشکرای کردووە، تەقینەوەی کۆگاکەى حەشدی شەعبی پێش دوو ڕۆژ لە بەغدا، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بووە، نەک هۆکارى تەزوى کارەبا.

,

ڕۆژى دووشەممەى ڕابردوو 12ى ئاب، کۆگایەکى چەک و تەقەمەنى سەر بە حەشدى شەعبى لە ناوڕاستى بەغداد تەقییەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقیش ئاشکرای کردووە، هۆکارەکەی تەزوی کارەبا و خراپ عەمبارکردن نەبووە وەک باسی لێوەکراوە، بەڵکو لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بووە لەلایەن فرۆکەیەکی ئیسرائیلەوە.

,

بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئەو چەک و تەقەمەنیانەی کە لە کۆگاکەدا بوون، لەو جۆرانە نیین کە هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیس فیدراڵی بەکاریان دەهێنێت.

,

ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو کۆگایە، ڕاستە سەر بە حەشدی شەعبیە، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، ئێران ئەو چەکانەی لەو عەمباردا حەشار دابێت”.

,

ئەمە یەکەم جار نییە ڕوداوێکی هاوشێوەی سەربازگەی سەقر لە عێراق ڕوبدات، مانگی ڕابردووش کۆگایەکى دیکەی حەشدی شەعبی لە سەربازگەی شوهەدا لە ناحییەی ئامرلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین تەقییەوە، تا ئێستاش هۆکارى ئەو تەقینەوانە بە فەرمى ئاشکرا نەکراون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل