fbpx
Shadow Shadow

سەرچاوەیەکی ئاگادار: ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمان دەکرێتە وەزیر

21:24 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناس کوردی ڕاگەیاند، سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی کوردستان دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە و دەبێتە وەزیر لە کابینەی نوێی حکومەت.

.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست ناس کورد کەوتووە، وا بڕیارە ڤالا فەرید سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی کوردستان، دوای دەستنیشانکردنی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەستلەکاربکێشێتەوە و وەک وەزیری حکومەت دەستبەکاربێت.

.

سەرچاوەکەی ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد، ڤالا فەرید یان پۆستی وەزیری پەروەردە یان وەزیری کاروباری هەرێم یان وەزریری داد وەردەگرێت، کە دەبێتە یەکەم حاڵەت لە مێژووی پەرلەمانی کوردستاندا.

.

پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و یەکێتی، بەرکەوتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبێت.

.

لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا پارتی ناوی کاندیدەکانی بۆ پۆستە وزارییەکان ڕادەستی مەسرور بارزانی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت نەکردووە بەڵام ناوی ڤالا فەرید وەک یەکێک لە وەزیرەکانی حکومەت هاتووە.

.

بەهۆی نەگەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ پارتی، یەکێتی تا ئێستا کاندیدی بۆ بەرکەوتەکانی لە پەرلەمان و حکومەت، بە فەرمی دەستنیشان و ڕادەستی پارتی نەکردووە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل