fbpx
Shadow Shadow

"ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕادەگەیەنرێت"

سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی: پرسیاری تاقیکردنەوەکان لە لایەن مامۆستایانی پسپۆڕەوە دانەنران

15:08 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی ئاشکرای کرد، پرسیاری تاقیکردنەوە گشتیەکانی 12ی ئامادەیی لە لایەن مامۆستایانی پسپۆڕەوە دانەنراون بۆیە هەڵەی زۆریان تێدا بووە.

.

عەتا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بوونی هەڵە لە پرسیاری تاقیکردنەوەکاندا کاریگەری خراپی لەسەر باری دەروونی خوێندکاران دروستکرد کە ئەوەش کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان دەبێت.

.

ئەمڕۆ جارێکی تر خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە چەند شارێکی هەرێم خۆپیشاندانیان سازکرد و داوایان کرد قەرەبووی ئەو هەڵانەیان بۆ بکرێتەوە کە لە بەشێک لە تاقیکردنەوەکاندا هەبوون.

.

عەتا ئەحمەد بە ناس کوردی وت: “هۆکاری سەرەکی لە بوونی هەڵە لە تاقیکردنەوەکانی زمانی عەرەبی، پرسیارەکان بە لیژنە لە لایەن مامۆستایانی پسپۆڕەوە دانەنراون، بەڵکو لە لایەن سەرپەرشتیارێکی پەروەردەییەوە دانراون و ئەویش پرسیاری پێچ و پەناو قورسی هێناوەتەوە.

.

عەتا ئەحمەد کە سەرپەرشتیاری زمانی عەرەبیە، باسی لەوەکرد هۆکاری ڕاسپاردنی پرسیارەکان بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بۆ پاراستنی نهێنی پرسیارەکان بووە تا ڕێگری بکرێت لە دزە پێکردنیان، وتیشی: “لە بابەتی زمانی عەرەبی ئەوەی لای ئێمە تێبینی کراوە لایەنی کەم سێ پرسیار هەڵەی تێدایە، لە کاتێکدا وەزارەت دەڵێت دوو پرسیار هەڵەی تێدایە”.

.

جگە لە بوونی هەڵە لە پرسیارەکاندا، خوێندکاران باس لەوەدەکەن بەشێکی زۆری پرسیاری تاقیکردنەوەکان لە دەرەوەی مەنهەجی خوێندن دانراون کە ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەریان دروستکردووە.

.

ناس کورد قسەی لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای وانە جیاوازەکان کردووە، بە وتەی ئەو مامۆستایانە پێشتر سەپەرشتیارەکان مامۆستایانیان لەوە ئاگادار کردوەتەوە کە تەنیا چاویان لە سەر مەنهەجی پەرتوکەکان بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە پرسیاری تاقیکردنەوەکان لە دەرەوەی مەنهەج بوون.

.

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە دوو نمرە وەک قەرەبوو بۆ زمانی کوردی و چوار نمرەش بۆ عەرەبی بداتە خوێندکاران بەڵام ئەم بڕێارە خوێندکارانی ئامادەیی ڕازی نەکردووە، بۆیە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕێوشوێنەکانی پەروەردە بۆ پاراستنی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ ئەنجامی وەک عەتا ئەحمەد وتی “باشی هەبووە”، گۆڕانکارییەکان کاریگەرییان لەسەر وەڵامدانەوەی پرسیارەکان هەبووە.

.

بڕیار وایە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشە 23ی حوزەیران، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بڵاوکردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتیەکان ڕابگەیەنێت.

.

ڕۆژی یەکشەممە، 26ى ئایاری 2019، تاقیکردنەوو گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستیان پێکرد، 115 هەزار 948  خوێندکار  لە قۆناغی ئامادەیی و  118 هەزار 383 خوێندکار لە قوناغی بنەرەتی بەشدار بوون.

.

لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم، زیاتر لە چوار هەزار هۆڵ لەلایەن  وەزارەتەوە  ئامادە کرابوو، زیاتر لە 20 هەزار مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەییش چاودێری تاقیکردنەوەکانیان دەکرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل