Shadow Shadow

"کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە"

سەردەشت.. شەڕ لەنێوان حزبی دیموکرات و سوپای پاسداران ڕوویدا

11:31 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد

شەوی ڕابردوو لە سەردەشت، شەڕ لەنێوان هێزێکی سوپای پاسداران و چەند پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستان ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگەی گیانیان لەدەستداو و یەکێکیشیان بە برینداری دەستبەسەر کراوە.

.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: “پێکدادانەکە لە گوندی قەڵەڕەشە لە سەردەشت ڕوویداوە و دوو پێشمەرگە بەناوەکانی عەلی بایزیدپور و ئیبراهیم عەزیز نەژاد گیانیان لەدەستداوە”.

.

هاوکات هەنگاو ئاماژەی بەوەشكردووە، یەکێکی دیکە لە پێشمەرگەکانی حدکا بە ناوی مێهران ئەحمەدیان، بە برینداری کەتووەتە هێزەکانی پاسداران.

.

لەلایەکی دیکەوە، فەیلەقی حەمزەی سوپای پاسداران لە ورمێ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی پێکدادانەکەوە بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو سێ پێشمەرگەیە بکوژی سەربازێکیان بوون کە پێشتر کوژراوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پێشمەرگەکانی حدک کەوتوونەتە بۆسەیەکی سوپای پاسدارانەوە.

.

سوپا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکردووە، ئەو سێ پێشمەرگەیە بکوژی خالید شوان بوون کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش کوژراوە.

.

خالید شوان، کادری پاراستنی زانیاری سوپای پاسداران، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 26ی ئابی 2019 واتە دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا لە شاری پیرانشار و لەلایەن چەند چەکدارێکی  نەناسراوەوە کوژرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل