fbpx
Shadow Shadow

عادل عەبدولمەهدى و حەیدەر عەبادى راگەیەندراویان بڵاوکردەوە

سەردانەکەى جێگرى سەرۆکى ئەمریکا بۆ هەرێمى کوردستان کاردانەوەى لێکەوتەوە

20:43 شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەردانەکەى مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان کاردانەوەى لێکەوتەوە و هەریەک لە نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق و سەرۆکى هاوپەیمانى نەسڕ دوو راگەیەندراوى جیاوازیان لەبارەیەوە، بڵاوکردەوە.

.

ئەمڕۆ، (شەممە، 23ى تشرینی دووەمی 2019)، نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەى سەردانەکەی ئەمڕۆی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە:”پێشتر ئاگامان لەوادەی سەردانەکەی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق هەبووە، مەبەست لە سەردانەکەش بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لە بنکەی سەربازی (عەین  ئەسەد) لە پارێزگای ئەنبار”.

.

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە،” ئاگاداریش کراوینەتەوە کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە سەردانی هەولێر بکات، لە کاتژمێر 12ى پاشنیوەڕۆش، پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ئەنجامدا و دواین پێشهاتەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاوتوێکرد”.

.

ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەوەی خستە ڕوو، عادل عەبدولمهدی و مایک پێنس، تاوتوێی هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقیشیان کرد سەبارەت بە جێبەجێکردنی چاکسازییەکان و چۆنێتی وەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران.

.

هەر لە بارەى سەردانەکەى جێگرى سەرۆکى ئەمریکا و بەتایبەتى سەردانیکردنى هەرێم و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى کوردستان، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و سەرکۆنەى سەردانە کتوپڕەکەی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکای بۆ عێراق کرد و  روونیکردەوە “بەغدا پایتەختی عێراقە نەک هەولێر”.

.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هاوپەیمانى نەسڕ بە هەموو شێوەیەک سەردانێکی بەم شێوەیە بۆ عێراق ڕەتدەکەنەوە کە تەنها بۆ بنکەی سەربازی (عەین ئەسەد و هەولێر) بێت.

.

جەختیش کراوەتەوە “سەروەری عێراق موڵکی کەس نییە کەسیش ناتوانێت بیبەخشێت، باشتر وابوو حکومەتی عێراق  بەو سەردانە ڕازی نەبوایە ڕەتیبکردایەتەوە”.

.

ئەمرۆ، (شەممە)، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بەسەردانێکی کتوپڕ گەیشتە عێراق دوای گەیشتنی بە بەغداش ڕاستەوخۆ سەردانی  بنکەی عەین ئەسەدی کرد لە شاری ئەنبار وپاشان لەئەنبارەوە گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل