fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەرجەم مۆلیدەکانى هەولێر دەگۆڕدرێن “دەکرێنە مۆلیدەى بێدەنگ”

10:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا بە گۆڕینى سەرجەم مۆلیدەکانى پارێزگاکە و خاوەن مۆلیدەکان پابەند دەکات کە تا مانگى ئایارى ساڵى داهاتوو مۆلیدەکانیان بگۆڕن بۆ جۆرى بێدەنگ.

.

فرسەت سۆفى پارێزگارى هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 24ى تشرینى دووەمى 2019 لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند “دەبێت تا یەکى ئایارى 2020 هەموو خاوەن مۆلیدەکان مۆلیدەکانیان بکەنە بێدەنگ، لەدواى ئەو بەروارەوە هەر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەکەى نەگۆڕێت بەو جۆرە، مەرجەکان ژینگە جێبەجێ نەکات، ڕاستەوخۆ مۆلیدەکەى ڕادەگیرێت”.

.

وتیشى “داوا لە ئەنجومەنى مۆلیدە ئەهلییەکان دەکەن لە ئێستاوە دەستبەکەن بە دانانى مۆلیدەى بێدەنگ، بۆ سەلامەتى هاوڵاتییان و کەمکردنەوەى ژاوەژاو”.

.

پارێزگارى هەولێر جەختیکردەوە، لەو گۆڕانکارییە هیچ بارگرانییەک بۆ سەر هاوڵاتى دروستناکرێت و نرخى مۆلیدەش گۆڕانى بەسەردا نایەت.

.

لەبارەى خراپى رەوشى کارەباوە، پارێزگارى هەولێر باسى لەوەکرد، کێشەى کارەبا کێشەیەکى ساڵانەیە و بەشێکى پەیوەەند بە ژێرخانەوە هەیە، گەورەترین فشار کە ئێستا ڕوبەڕوویان دەبێتەوە کێشەى کارەبایە و هەوڵى خۆیان دەدەن بۆ چارەسەرکردنى.

.

لەبارەى دابەشکردنى نەوتیشەوە، فرسەت سۆفى ڕایگەیاند، 15 ملیۆن لیتریان بەدەستگەیشتووە و دەستیان بە دابەشکردنى کردووە، نوسراویشیان بۆ بەغدا کردووە تا نەوتى زیاتر بنێرێت بۆ هەولێر.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل