fbpx
Shadow Shadow

سەرجەم فراکسیۆنەکانى ئەنجومەنى پارێزگای هەولێر دەنگیان بە فرسەت سۆفی دا

11:08 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرجەم فراکسیۆنەکانى ئەنجومەنى پارێزگای هەولێر دەنگیان بە فرسەت سۆفی دا و بوە کاندیدى فەرمى ئەنجومەن بۆ بوون بە پارێزگارى نوێى هەولێر، لە یەکەم وتەى خۆشیدا سوپاسى مەسعود بارزانى کرد کە متمانەى پێ بەخشیوە بۆ بوون بە پارێزگار.

,

پاش ئەوەى فرسەت سۆفى تاکە کاندیدى پارتى و بێ ڕکابەر بۆ بوون بە پارێزگارى هەولێر لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر ئامادەبو، لە پرۆسەیەکدا، سەرجەم فراکسیۆنەکانى نێو ئەنجومەنەکە دەنگیان بەو کاندیدەى پارتى داو، بوە کاندیدى فەرمى ئەنجومەنەکە بۆ بوون بە پارێزگارى هەولێر.

,

لە پرۆسەى دەنگدانەکە کە 28 ئەندامى ئەنجومەن ئامادەى بوون، تاکە ئەندامێک لەنێو ئەنجومەنەکە دەنگى بۆ فرسەت سۆفى نەدا، پاش تەواو بوونى پرۆسەکەش سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر وتى: “ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر کاندیدى فەرمى خۆى بۆ پارێزگار دیارى کردووە و پێویستى بە مەرسومى هەرێمى هەیە بۆ دەستبەکاربوون”.

,

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، فرسەت سۆفى ڕایگەیاند: “زۆر سوپاسى مەسعود بارزانى دەکەم کە متمانەى پێ بەخشیم بۆ ئەوەى ببم بە پارێزگارى هەولێر، سوپاسى ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر دەکەم بەو ئەندامەشى کە دەنگى پێنەدام”.

,

فرسەت سۆفى وتیشی: “هەماهەنگى تەواوم دەبێت لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانى هەولێر، هەروەها ئامانجم خزمەتکردنى هەولێر و هاوڵاتییانێتى بۆ ئەوەى هەولێر پێشخەین و لە ڕیزبەندى پێشەوە بیهێڵینەوە”.

,

پاش ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا نەوزاد هادى، پارێزگارى پێشوى هەولێر دەستلەکارکێشانەوەى لە پۆستەکەى پێشکەشکرد، پارتى کە براوەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکەیە، کاندیدى خۆى بۆ ئەو پۆستە دیاریکرد کە تەنها فرسەت سۆفى بو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل