fbpx
Shadow Shadow

"دانپێدانانەکانیان ڕاست دەرچوون"

سەرجەم زیندانیکراوانى نەوەى نوێ دەستیانلەکارکێشایەوە

20:24 دوو شه‌ممه‌ 03 حوزه‌یران 2019
article image

 

 

 

ناس کورد- وریا حسێن

پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌ زیندان ئه‌و حه‌وت خۆبه‌خشەى نه‌وه‌ى نوێ هەریەکە و بەجۆرێک وازیان لەنەوەى نوێ هێنا، بەرپرسانى نەوەى نوێش بێدەنگن لەسەر ئەو پرسە.

.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، ئەو خۆبەخشانەوەى نەوەى نوێ کە لەسەر کەیسى پەرلەمانتار “شادى نەوزاد” زیندانى کران، دواى هاتنەدەرەوەیان هەموویان وازیان لە حیزبەکەیان هێنا، بە هەردوو سکرتێرەکەى سەرۆکى جوڵانەوەکەشەوە.

.

گمۆ محەمەد، یەکێک لەو خۆبەخشانەى نەوەى نوێ کە بەرپرسیاریەتى هەیە لە (ئۆفیسى هەڵبژاردن و زانکۆ و پەپمانگاکان) ماوەى 15 ڕۆژ لەزیندان بووە، لەبارەى دەستلەکارکێشانەوەى لە نەوەى نوێ ئەوەى بۆ ناس کورد باسکرد، پێش زیندان دۆخى ناو نەوەى نوێى بەدڵ نەبووە بەڵام چەند پڕۆژەیەکى پێشکەشکردووە بۆ چارەسەرکردنى دۆخى ناوخۆیى و چەندین جار سەرۆکى نەوەى نوێشى لەو پرسە ئاگادار کردووەتەوە، ووتیشى: “دواى ئەوەى من هاتمە دەرەوە لەزیندان ئەو برادەرانەم بینى دڵنیابوومەوە ئەو شتانەى ئیعترافیان لەسەرکردووە ڕاستە بۆیە دۆخەکەم پێقبوڵنەکراوە، لەگەڵ ئەوەش هیچ چاکسازییەک نەکراوە”.

.

لەلایەکى ترەوە سەرچاوەیەکى ئاگادار بۆ ناس کورد ئاشکرایکرد، هەموو ئەو کەسانەى گیراون دواى ئازادبوونیان، هیچ کامیان نەگەڕاونەتەوە بۆ سەر کارەکانیان وازیان لە نەوەى نوێ هێناوە، بۆ ئەو مەبەستەش ماڵەکانیان لەگوندى ئەڵمانى گواستووەتەوە و لەوێ نەماون، ئاماژەى بەوەشکرد: “هۆکارى وازهێنانى گیراوەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، شاسوار عەبدولواحید لەزیندان خۆى بێبەریکردووە لێیان و ڕەتیکردووەتەوە کە بەفەرمانى ئەو، ئەو کارە کرابێت”.

.

ئەو سەرچاوەیە کە ئاگادارى بابەتەکەیە لەزارى ئەو کەسانەى وازیانهێناوە ئەوەشى ووت: “هەموو شتێکیان بۆ شاسوار کردووە، بەڵام ئەو پشتى تێکردوون، بۆیە نایانەوێت کار لەگەڵ شاسواردا بکەن”.

.

گمۆ محمەد، دەستلەکارکێشانەوەى ئەو خۆبەخشانەى بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، هەردوو سکرتێرەکەى شاسوار لەزیندان بوون دەستیانلەکارکێشاوەتەوە و دواى زیندان نەچوونەتەوە سەرکارەکانیان ووتیشى: “سەربارى ئەوەى داوایان لێکراوە کە بمێننەوە لەسەر کارەکانیان، بەڵام ئەوان ڕەتیان کردووەتەوە کە کار لەگەڵ نەوەى نوێ بکەن”.

 

.

ناس بۆ وەرگرتنى ڕاى بەرامبەر پەیوەندى بەسەرکردەکانى نەوەى نوێوە کرد، بەڵام سەبارى ئەوەى جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە کە نایانەوێت لێدوان لەوبارەیەوە بدەن، تەنها ئەوەیان ووت: “ئەو دەستلەکارکێشانەوانە کاریگەرى ئەوتۆیان جوڵانەوەکە نابێت”.

.

هاوکات گومانیان خستە سەر دەستلەکارکێشانەوەکان بەوەى، بۆچى پێش زیندان بەو کارە هەڵنەستان، بەڵام دواى ئازادکردنیان ئەو خۆبەخشانە دەست لەکاردەکێشنەوە.

.

.

 

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل