fbpx
Shadow Shadow

سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی بۆردومانکرا

13:32 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە ئەنبار لەلایەن فڕۆکەیەکەوە بۆردومانکرا.

.

قاسم موسڵیح، فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى حەشدى شەعبى لە رۆژئاواى ئەنبار ڕایگەیاند، سەربازگەیەکیان لە پارێزگاى ئەنبار کە 120 کیلۆمەتر لەسنورى سوریاوە دورە، لەلایەن فڕۆکەیەکى نەناسراوەوە بۆردومانکراوە.

.

وتیشى، بۆردومانەکە بەهێز بووە و سەرچاوەکەى نادیارە و هیچ زیانێکى گیانى و ماددى لێنەکەوتووەتەوە.

.

لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى راگەیاند، هێرشەکە بۆ سەر سەربازگەى مەرسەنات بووە، کە لیواى ١٣ى تێدا جێگیرە.

.

هێرشەکە لە دوای ڕۆژێک دێت لە تەواوبوونی “ئۆپراسیۆنی سەرکەوتن” کە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایە سەر گروپە چەکدارەکان و پاشماوەکانى داعش.

.

پیشتر چەند جارێک سەربازگە و کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانی حەشدی شەعبی لەناوچە جیاجیاکانى عێراق بۆردومان کراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل