fbpx
Shadow Shadow

"ئەوان لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بوون"

سەربازانی ئەمریکا باسی شەوی موشەکەکان دەکەن: لە حەشارگەکەى سەدام حسێندا خۆمان شاردەوە

22:44 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کەناڵێکی ئەمریکی ئاسەواری بۆردومانە موشەکییەکەى ئێرانی بۆسەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار خستەڕوو کە تێیدا دیارە وێرانکارییەکی زۆر کراوە.

.

ئامادەکەری ڕاپۆرتەکەى کەناڵی CNNی ئەمریکی سەرسوڕمانی خۆی دەردەخات کە “سەرباری کەوتنە خوارەوەى دەیان موشەکی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکە، بەڵام ئەوەی بەدی دەکرێت هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتەوە”.

.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربازە ئەمریکییەکان چاوەڕێی وەڵامدانەوەی ئێران بوون، لە هەمانکاتیشدا سەرقاڵی خۆحەشاردانیش بوون.

.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم هاوکێشەیە کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر باری دەروونی سەربازە ئەمریکییەکان.

.

لە ڕاپۆرتەکەدا کچە سەربازێکی ئەمریکی کە لە چرکەساتی بۆردوومانەکەدا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدا  بووە دەڵێت: “هەموومان هەستمان دەکرد کە تەنها شوێنی ئارام و قایم لە ناو سەربازگەکەدا  تەنها ئەو حەشارگەییە کە کاتی خۆی سەدام حسێن بۆ خۆی دروستیکرد بووە، چونکە دیوار و دەرگاکانی ئەوەند بەهێزن  توانای بەرگەی چەندین موشکی بالیستی هەیە”.

.

سەربازێکی دیکەش دەڵێت، “کاتێ سەرم هەڵبڕی و سەیری ئاسمانم کرد، بینیم موشەکێک واخەریکە بەرەو ئێمە دێت، بۆیە بە خێرایی ڕامکرد و هاوارم کرد فریاکەون موشەکەکە هات، خۆتان حەشار بدەن.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل