fbpx
Shadow Shadow

سەرباری سەرکوتکردنەکان.. خۆپیشاندانەکانى خەڵک و خوێندکارانی ئێران بەردەوامە

17:22 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندانەکانى خوێندکارانى زانکۆکانى ئێران درێژەى هەیە و ئەمڕۆش دروشمى “بژاردەکانمان دەکوژن و ئاخوندەکانتان دەخەنە شوێنیان” لە ژمارەیەک زانکۆی تاران و شارەکانی تر دەوترانەوە.

.

لقى تارانى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى ئێران دەڵیت، شاردنەوەى ڕاستى و بڵاوکردنەوەى هەواڵى ڕوداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکە بووەتە هۆى ئەوەى میدیاى حکومەت زیاتر متمانە لەدەستبدات.

.

بۆ سێیەمین ڕۆژ لەدواى ئاشکراکردنى ڕوداوى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانییەکەوە، لە ژمارەیەک شارەکانى ئێران خۆپیشاندان بەردەوامە، وێڕاى ئەوەى هێزە ئەمنییەکانی ئیران و سوپاى پاسداران بەڕێگەى ئاسمانى و زەمینى هەوڵى سەرکوتکردنى دەدەن.

.

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیانەى کە ئەمڕۆ دووشەممە، 13ى کانونى دووەم لەلایەن چالاکانى خۆپیشاندانەکانى ئێرانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراونەتەوە،  ژمارەیەکى زۆرى خوێندکارى هەندێک لە زانکۆکانى تاران و ئەسفەهان خۆپیشاندانیان دەستپێکردووەتەوە.

.

خوێندکارانى زانکۆى سەنعەتى شەریف لە تاران دروشمى “بژاردەکانى ئێمەتان کوشت و ئاخوندەکانتان خستە شوێنەکانیان ” دەوتەوە.

.

لەلایەکى ترەوە و هەر لە شارى تاران، خوێندکارانى زانکۆى ئەمیر کەبیرى شارەکە گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و دروشمەکانى “خوێندکارانى ماتەمبار، دوژمنیش وەکو کەمتیار”ـیان دەوتەوە.

.

ژمارەیەکى تر لە خوێندکارانى زانکۆى زەهرا بەشێوازى جیاجیا ناڕەزایەتیان دەربڕى و پرسە و ماتەمیان بۆ کوشتنى خوێندکارانى زانکۆ و قوربانییانى فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەربڕى.

.

لە زانکۆى سەنعەتى شارى ئەسفەهانیش خۆێندکاران دەستیانکردە خۆپیشاندان و دروشمەکانى “نە سێدارە و نە زیندان ڕامانناگرێت، بەسیج لەمناوە بڕۆ و مەمێنەرەوە” دەوترایەوە.

.

شەپۆلێکى ترى دەستگیرکردن

.

بۆ دامرکاندنەوەى سەرهەڵدانەوەى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکان، هێزە ئەمنیەکان شەپۆلێکى ترى دەستگیرکردنیان دەستپێکردووە، بەپێى گرتەى ڤیدیۆیی ژمارەیەک لە چالاکانى خۆپیشاندەرانى زانکۆکانى ئێران کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، دوێنی شەو ژمارەیەک لە ڕێکخەران و چالاکانى خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون، بەتایبەتى لە کۆلێژەکانى تەکنەلۆژیاى زانکۆکانى تاران و ژمارەیەک خوێندکارى تر لە کۆلێژى پزیشکى ددان و کۆمەڵناسى لە زانکۆى ڕازى لە کرماشان دەستگیرکراون.

.

سەندیکاى ڕۆژنامەنوسان لە میدیاى دەسەڵات ناڕازییە

.

لقى تارانى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى تاران لە ڕاگەیەنراوێکیدا ڕایگەیاند، خەریکە میدیاى حکومەت متمانەى خەڵکى لەدەستدەدات.

.

ئەو سەندیکایە ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەت لەڕێگەى میدیاى سەدا و سیماوە هەوڵى چەواشەکردن و بڵاونەکردنەوەى ڕاستى ڕوداوەکەى داوە و بەشێوەیەکى تر بڵاویکردووەتەوە و بەو هۆیەشەوە ئەو جۆە میدیایانە زیاتر کەوتوونەتە ژێر پرسیارەوە.

.

ڕەخنەى ئەوەشى لە میدیاى حکومەت گرتووە کە بە بڵاوکردنەوە و شاردنەوەى ئەو جۆرە ڕاستیانە خەریکە میدیاى ناوخۆى ئێران متمانە لەدەستدەدات.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل