fbpx
Shadow Shadow

سەرباری بڵاوکردنەوەى لەلایەن میدیاکانى حکومەت و حەشدەوە.. سوپای عێراق هەواڵێکی ڕەتکردەوە

12:39 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

فەرماندەیی کردە هاوبەشەکانی عێراق ڕەتیکردەوە شەوی ڕابردوو بۆردومانی هیچ کاروانێکی ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی کرابێت لە ناوچەى تاجی لە باکوری بەغدا.

.

شەوی ڕابردوو زۆرێک لە میدیا عێراقی و نێودەوڵەتییەکان لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە هەواڵی بۆردومانی “کاروانێکی حەشدی شەعبیان لە نزیک تاجی لە بەغدا” بڵاوکردەوە کە “شەش ئەندامی حەشدی تێدا کوژراوە”.

.

سەرباری ئەوەى تەنانەت میدیاکانى نزیک لە حەشد و ئێران و میدیای فەرمی حکومەتى عێراقیش هەواڵەکەى بڵاوکردەوە، بەڵام فەرماندەیی کردە هاوبەشەکانی عێراق زانیارییەکانی ڕەتکردەوە و داوای لە میدیاکان کرد “زیاتر ورد بن لە بڵاوکردنەوەى زانیارییەکان و ئاگاداری بڵاوکردنەوەى دەنگۆکان بن.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل