fbpx
Shadow Shadow

سەدڕ داوا لە پەرلەمانتارانى سائیرون دەکات ئەندامێتییان لە پەرلەمان هەڵپەسێرن

15:54 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

رێبەرى ڕەوتی سەدڕ داوا لەسەرجەم پەرلەمانتارەکانی سائیرون دەکات، ئەندامێتییان لە پەرلەمانی عێراق، هەڵپەسێرن.

.

کەمێک لەمەوبەر، موقتەدا سەدر، رێبەرى ڕەوتی سەدر راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و  داواى لە ئەندامانی هاوپەیمانی سائرون کرد ئەندامێتییان لە پەرلەمانى عێراق هەڵپەسێرن.

.

سەدڕ داواى لە پەرلەمنتارانى فراکسیۆنەکەى کرد، بەشداری هیچ کۆبوونەوە و دانیشتنێکی پەرلەمان نەکەن و بەزوترین کات و بێ دواکەوتن ئەندامێتیان بەفەرمی هەڵپەسپێرن.

.

 

فراکسیۆنی هاوپەیمانی سائیرون خاوەنی 54 کورسی پەرلەمانە و یەکێکە لە فراکسیۆنە گەورەکانی پەرلەمانی عێراق و لەلایەن موقتەدا سەدرەوە ڕێبەرایەتی دەکرێن.

.

راگەیەندراوەکەى موقتەدا سەدڕ لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (هەینى) لە میانەى بەجێهێنانى نوێژى هەینیدا ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، وتارى سیستانی خوێندەوە و داوایەکی فەرمی ئاڕاسەتی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کرد.

 

.

عەلی سیستانی لەپەیامەکەیدا رایگەیاند “داوا لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەم کە بەزوترین کات چاکسازی ریشەیی بکەن و ئێمەش هاوشێوەی خۆپیشاندەران هەمیشە داوای چاکسازی ڕاستەقینەمان کردوە و پەرلەمانی عێراقیش یەکەمین بەرپرسیارە لەبەرامبەر ئەنجامدانی چاکسازیدا و ئەگەر چاکسازی نەکەن زەرەر دەکەن”.

 

.

 

عەلی سیستانی ئاماژەی بەوەدا ” لەڕابردوودا دەسەڵاتی دادوەری بەباشی کاری خۆی ئەنجام نەداوە و زۆر گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دادگا و دەسەڵات ڕویداوە بۆیە داوا دەکەین هەرچی زووە بەشێوەیەکی جددی چاکسازی لە دادگا و دەسەڵاتدا بکرێت”.

.

داواى لە حکومەتی عێراقیش کرد داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات و هەلی کار دابین بکات و دوور بێت لە پشکپشکێنەی دامەزراندن بۆ کەسانی ناسراوی بەرپرسان، هەروەها ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەرز بکاتەوە”.

.

 

مەرجەعی باڵای شیعەکان جەختی لەوەش کردووەتەوە “نابێت هێزە ئەمنییەکان توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بکەن، چونکە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە زیانى زۆر دروستبووە و هەروەها چەندین هاووڵاتیش شەهیدبوون بۆیە دەبێت هەموان دان بەخۆیاندا بگرن”.

.

 

وتارەکەى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لەبارەى ئامارەکانى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانەوە رایگەیاند “ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە ئاکامی خۆپیشاندانەکان لەبەرزبوونەوەدایە و بەڕاستی مەترسیدارن و تائێستا بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق 39 کەس کوژراوون و لەو ژمارەیە پێنج کوژراویان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها زیاتر لە 1100 کەسیش بریندار بوون”.

.

 

ماوەی سی ڕۆژە خۆپیشاندانێکی فراوان لە هەشت پارێزگای عێراق دەستی پێکردوە دژی حکومەت و خۆپیشاندەران داوای خزمەتکردن و هەلی کار دەکەن.

سەدڕ داوا لە پەرلەمانتارانى سائیرون دەکات ئەندامێتییان لە پەرلەمان هەڵپەسێرن

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل