fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەدڕ بڕیاریدا خۆپیشاندان دژی ئەمریکا کۆتایی پێبێت

19:05 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد–

 

رابه‌ری ڕەوتی سەدڕ داوای لە لایەنگرانی کرد لە شەقامەکانی جادریە بکشێنەوە، کە خۆپیشاندانى دژی بونی هێزه‌كانی ئەمریکا تێدا بەڕێوەچو.

.

ئەمڕۆ (یەكشەممە، 26ی کانونی دووەمی 2020)، ساڵح محەمەد عێراقى، وتەبێژی موقتەدا سەدڕ، رابه‌ری ڕه‌وتی سەدڕ لە تویتێکدا ڕایگەیاند “بەبڕیاری سەید موقتەدا كۆتایی بەو خۆپیشاندانە دەهێنین کە دەستی پێكردبوو دژی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد “ئێمە لە نیگەرانییەكان تێدەگەین لەو هێرشە ئەمریكییەی بۆ سەر سەدڕ دەستی پێكردووە، بەم هۆیەوە سەدڕ داوا دەكات چیتر خۆپیشاندان نەكەن بۆ ئەوەی فیتنەی ناوخۆیی دروست نەبێت”.

.

وتەبێژەکەی سەدڕ رونیكرده‌وه‌”ڕێگە بە گەندەڵكاران نادەن سواری شەپۆلی ناڕەزاییەكانی گەنجان و هاووڵاتیان بن، بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان بە دروشم وتنەوە كردووە بۆ شۆڕش، ئەوان وا دەزانن ئێمە لێی دوركەوتوینەتەوە، بەڵام ئێمە دور ناكه‌وینه‌وه‌ به‌ڵكو نامانه‌وێت زیان به‌ شكۆی خۆمان بگه‌یه‌نین”.

.

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌دڕ چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌دڕ هات كه‌ داوایكردبو‌، ئه‌مشه‌و خۆپیشاندانێكی فراوان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بده‌ن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل