fbpx
Shadow Shadow

شوێنى سولەیمانى و موهەندیس دەگرێتەوە؟

سەدر گروپە چەکدارەکانی شیعە دژى ئەمریکا کۆدەکاتەوە

22:17 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

موقتەدا سەدر جموجۆڵەکانی دەستپێکردووە بۆ کۆکردنەوەى گروپە چەکدارییە شیعییەکان، بە ئامانجى دروستکردنى بەرەیەکى بەرگریى (مقاومة) یەکگرتوو بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ى کانونى دووەمى 2020، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەگەڵ چەند سەرکردەیەکى گروپە چەکدارییە شیعییەکان کۆبووەوە، لەناویاندا ڕابەرى بزوتنەوەى نوجەبا و کەتائیبى سەید شوهەدا.

.

نەسر شەمەرى وتەبێژ بەناوى بزوتنەوەى نوجەبا ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەکە بۆ دروستکردنى بەرەیەکى بەرگریى یەکگرتوو بوو لەپێناو دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا و سەرجەم هێزە بیانییەکانى دیکە لە عێراق بەشێوەیەکى تەواوەتى”.

.

پێشتر سەدر لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمان داوایکرد بوو بەپەلە بڕیارى کردنە دەرەوەى هێزەکانى ئەمریکا و داخستنى باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتە بدرێت، هەروەها گروپە چەکدارییەکانى ناوەوە و دەرەوەى عێراق بەرەیەکى یەکگرتوو پێکبهێنن.

.

شەمەرى وتى، “گروپەکانى بەرگریى عێراقى دەرفەت و ماوەیەکیان بۆ پەرلەمان و حکومەت دیاریکردووە، لەپێناو گرتنەبەرى ڕێگەى دیبلۆماسی و سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە بوونى هێزە بیانییەکان لە عێراق و پشتیوانى هەڵوێستى حکومەت لەو بارەیەوە”.

.

باسى لەوەشکردووە، زۆربەى گروپە چەکدارییەکان بەشداربوون لە کۆبوونەوەکەدا، لەناویاندا عەسائیبى ئەهلى حەق و کەتائیبى سەید شوهەدا و بزوتنەوەى نوجەبا و سەرایا سەلام و نوێنەرانى گروپەکانى دیکە.

سەدر گروپە چەکدارەکانی شیعە دژى ئەمریکا کۆدەکاتەوە

 

وتەبێژى نوجەبا جەختیکردەوە، “لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتوون لەسەر هەماهەنگى نێوانیان و پێکهێنانى بەرەیەکى یەکگرتوو بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بەشێوەیەکى کۆتایی و گرنگى دانانى خشتەى کاتى لەو بارەیەوە، بەشێوەیەک کە کراوە نەبێت.”

.

هەوڵەکانى سەدر بۆ کۆکردنەوەى گروپە چەکدارییە شیعەکان و وەستانەوەیان بەرانبەر ئەمریکا، دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس دێت لەلایەن ئەمریکاوە، کە تا پێش کوژرانیان ئەوان پەیوەندى ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەو گروپانەدا هەبوو.

.

ئەبو ئالا وەلائی، سەرکردەى کەتائیبى سەید شوهەدا لە تویتێکدا سوپاسى سەدرى کردووە بۆ کۆکردنەوەى گروپەکان و نوسیویەتى “خوێنى حاجى قاسم حاجى مەهدى موهەندیس جارێکى تر سەردەکەوێتەوە و بەرخۆدان یەکدەخاتەوە”.

سەدر گروپە چەکدارەکانی شیعە دژى ئەمریکا کۆدەکاتەوە

موقتەدا سەدر لەگەڵ هەوڵەکانى بۆ یەکخستنى گروپە چەکدارەکان، لە پەیامێکدا داوا لە گروپەکان کردووە ئارام بگرن و کارى سەربازى نەکەن و دەنگە توندڕەوەکان کپ بکەن، تا سەرجەم ڕێگە سیاسی و پەرلەمانى و نێودەوڵەتییەکان بگرنە بەر بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکانیان.

.

هەروەها داواى داخستنى سەرجەم بارەگاکانى حەشدى شەعبى کردووە تا نەبنە ئامانجى ئەمریکا، بەتایبەتى ئەگەر بڕیارى بەرگریى سەربازى لەگەڵ “داگیرکەر” ڕابگەیەنرێت لەئەگەرى ڕەتکردنەوەى چونە دەرەوە لە عێراق.

 

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل