fbpx
Shadow Shadow

على سائرون تبنى المعارضة

سەدر کشایەوە لە بەربژێرکردنی سێ ناوەکەی

09:18 هه‌ینی 27 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەشیمان بووەوە لە بەربژێرکردنی ئەو سێ کەسەى کە دوێنێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشنیازی کردبوون.

.

ساڵح محەمەد عێراقی کە وا ناسراوە هەژمارێکی تایبەتی موقتەدا سەدرە لە فەیسبوک و تویتەر نوسیویەتی، “بەهۆی ئەوەى وەڵامی خۆپیشاندەرانم وەرنەگرت لەبارەى پۆستەکەى پێشوومەوە، بۆیە منیش وەک ڕەتکردنەوەى ئەو بەربژێرانە لێی دەڕوانم.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “پێویستە فراکسیۆنى سائیرون لەم کاتەى ئێستادا هیچ بەربژێرێک دیاری نەکەن، بەڵکو لەناو هۆڵی پەرلەماندا و لەسەر ڕێبازی ئۆپۆزسیۆنبوون بەردەوام بن.”

.

شەوی ڕابردوو ساڵح محەمەد عێراقی لە پۆستێکیدا سێ کەسی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران بەربژێرکرد کە بریتی بوون لە “مستەفا کازمی، ڕەحیم عەگیلی، فائیف شێخ عەلی”.

.

هاوکات سوپاسی سەرۆککۆماری کرد بۆ ڕەتکردنەوەى “ئەو بەربژێرانەى کە گەل ڕەتیکردوونەتەوە” و ڕایگەیاند، “مێژوو ئەو هەڵوێستە بۆ ئەو و گەل و لێڤگەڕی ئاینی (مەرجەع) دەنوسێتەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل