fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەدر پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە و داوای ئەنجامدانی شۆڕش دەکات

17:03 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

موقتەدا سەدر پشتیوانیەکانى خۆى بۆ خەڵکانى ناڕازى و خۆپیشاندەرانى عێراق لەدژى گەندەڵى و سیستمى سیاسى وڵاتەکەیان دووپاتکردەوە و داواى خۆپیشاندانێکى بەرفراوانیش بۆ فشار خستنە سەر دەسەڵاتداران هاوکات دادگایی کردنیان دەکات.

،

 

ئەمڕۆ هەینى 31ى کانوونى دووەمى 2020، لەڕاگەیەنراوێکدا، جارێکى دیکە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: ” جارێکى دیکە سیاسیەکان لەپێکهێنانى حکومەتێک کە مشتومڕ هەڵنەگرێت شکستیان خوارد و هێشتا هەندێکیان دەستى دەستى بەخواستى خۆپیشاندەران و داوا ڕەواکانى خەڵکەوە دەکەن، داواکارییەکانى خەڵکى ڕەوان ئەویش دادگایى کردنى گەندەڵکارانە لەدادگایەکى بێلایەندا”.

،

 

ڕێبەری ڕەوتى سەدر ڕونیشى کردووەتەوە، داواکارى بۆ دامەزراندنى کۆمسیۆنێکى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە سەرەڕاى دامەزراندنى حکومەتى بێ مشتومڕ و شوێنکەوتەى کەس نەبێت و لەچەند  وەزیرێکى بێلایەن پێک بێت نە حزبى بن و نە مەزهەبى و نە سەر بەم گروپ و ئەو میلیشیا بن و هەروەها داواکارى بۆ سەربەخۆى عێراق و سەروەریی خاکەکەى و هەڵبژاردنێ پاک لەچەند مانگى داهاتوودا داوکارى ڕەواى خەڵکین.

،

 

سەدر جەختى لەوەش کردووەتەوە، پلانى دیکەی گەلپەروەرى دیکەیان  هەیە و داواشى کرد خەڵکانى ناڕازى دانبەخۆیاندا بگرن و دوربکەونەوە لەڕێگە گرتنى شەقامەکان و داخستنى دامودەزگا فێرکاریی و خزمەتگوزارییەکان، ئەویش وەک پێشتر بەڵێنى پێداون و لەگەڵیاندایە بۆ داواکردنى چاکسازى.

،

ئاماژەى بەوەش کردووە، بەرژەوەندى شۆڕشى چاکسازى و بەرفراوانکردنى لەرێگەى بەرپاکردنى خۆپیشاندانێکى گەورەى خەڵکیەوە دەبینێت کە لەپایتەختتدا ئەنجامبدرێت بەو پێەى ناوەندى بڕیارە بۆ ئەوەى فشار بخرێتە سەر سیاسیەکان و داواکارییەکانى مەرجەعیەت و خەڵکى و بەهەند وەربگیردرێت هەروەها ئامادە سازى بکرێت بۆ مانگرتنێکى ئاشتیانە لەنزیک ناوچەى سەوز بە هەماهەنگى لەگەڵ هێزە ئەمنیەکاندا ئەوانەش بەمەبەستى پەلە کردن لەپێکهێنانیى کابینەى نوێ دا.

،

لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەى دا ڕابەرى ڕەوتى سەدر دەشڵێت، هەموو ئەوانەى لەمەیدانەکانى خۆپیشاندانەکاندان براى یەکترن و بەهیچ شێوەیەک لێکجیامەبنەوە نە بەهوتاف کێشان و نە قسەکردن و نە بەشڵەژانى یەکتر و ڕێگەش بەوە مەدەن و هەمووتان بلێن ” خەڵکى ڕزگار کردنى نیشتیمانەکەى دەوێت”.

،

پەیامەکەی سەدر لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ مەهدی کەربلائی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەکان، لە میانی وتاری هەینیدا لە شاری کەربەلا ڕایگەیاند :”سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیانە دەکەین کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدەدرێت، نابێت بە هێزی چەک کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنرێت”.

،
کەربەلائی لە وتارەکەیدا، جەختیشی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە کردەوە و وتی :”باشترین چارەسەر بۆ ئەم دۆخەی کە ئێستا عێراق پایدا گوزەر دەکات، هەڵبژاردنی پێشوەختەیە، چونکە کێشەکان لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە چارەسەر دەکرێن”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل