fbpx
Shadow Shadow

سەدر: پێویستە ڕۆژنامەوانى ئازاد بێدەنگ نەکرێت

10:29 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى ڕەوتى سەدر ڕایدەگەیەنێت، نابێت ڕۆژنامەوانى ئازاد بێدەنگ بکرێت و پێویستە دەستدرێژیکارانى سەر ئەو دەنگە سزا بدرێن.

,

لە تویتێکیدا کە بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ى تشرینى یەکەمى 2019 بڵاویکردووەتەوە، موقتەدا سەدر، سەرۆکى ڕەوتى سەدر نوسیویەتى: “پێویستە میدیا و ڕۆژنامەوانى ئازاد بێدەنگ نەکرێت، هەر دەستدرێژییەک لەلایەن دەوڵەتە بۆسەرى ڕیشەکێشکردنى دەنگى ئازادە”.

,

لە بەشێکى دیکەى نوسینەکەیدا سەدر دەڵێت: “پێویستە ئەوانەى دەستدرێژى دەکەنە سەر دەنگى ئازاد سزا بدرێن”.

,

ئەو وتانەى سەدر لەکاتێکدایە، لەکاتى خۆپیشاندانەکانى عێراق هێرشکرایە سەر چەند دەزگایەکى میدیایی و میدیاکارەکان لە عێراق، لە ئێستاشدا ناوى چەندین میدیاکار بڵاوکراوەتەوە و هەڕەشە لەسەر ژیانیانە.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل