fbpx
Shadow Shadow

"وڵات بە دۆخی شۆڕشدا تێپەڕدەبێت"

سەدر هێز و گروپەكانى ڕەوتەکەى دەخاتە ئامادەباشییەوە

20:04 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

موقتەدا سەدر نامەیەکی بەپەلە بۆ سەرجەم گروپ و هێزەکانی ڕەوتەکەى دەنێرێت بۆ ئەوەی بکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ خۆپیشاندانە چاوەڕوانکراوەکەى ڕۆژى پێنجشەممە.

.

ئەمڕۆش سێشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2019، ساڵح محەممەد عێراقی بەرپرسی باڵای نزیک لە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند “سەدر داوای لە سەرجەم گروپ و لایەنەکانی سەر بە ڕەوتەکەی کردوە کە بکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و خۆیان ئامادە بکەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کە ڕوبدات لە خۆپیشاندانەکانی داهاتوودا”.

.

سەدر ڕایگەیاندووە “داوا لەو لایەنانە دەکەم کە لەشەوى پێنجشەممەوە بکەونە حاڵەتى ئامادەباشییەوە، بۆ ئەو دۆخەی کە لە وڵاتەکەمان ڕودەدات لەکاتێکدا وڵاتەکەمان بە دۆخی شۆڕش و دۆخێکی مەترسیدار تێپەڕدەبێت، ئەرکێکی ئەخلاقی و ئاینیە لەسەرتان کە وەفاتان هەبێت بۆ پێغەمبەری خودا (د.خ) و بنەماڵە پاکەکەی کە هەر فەرمانێکتان پێبکرێت بەبێ دواکەوتن جێبەجێی بکەن”.

.

بەپێی نوسراوەکەی ساڵح عێراقی کە دەست ناس کورد کەوتوە، ئەو لایەن و گروپانەی کە سەدر داوای لێکردون بکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە پێکهاتوون لە، دەستەی کارگێڕی و کارمەندان بە تایبەت ئەو کەسانەی لە مەکتەبی تایبەتی سەدر کار دەکەن، دەستەی سیاسی و فراکسیۆنی سائرون لە پەرلەمانی عێراق، هێزەکانی سەرایا سەلام، جەماوەری هۆشیار و لایەنگرانی سەدر، سەرجەم هێزە ئاسایشییە تایبەتییەکان، لیژنە خزمەتگوزارییەکان.

.

پەیامەکەی سەدر بە ناڕونی ماوەتەوە و دیارینەکردووە کە ئەو هێزانە پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکان بکەن یاخود دژیان بوەستنەوە.

.

چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2019، خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی عێراق جارێکی دیکە دەستپێبکاتەوە.

.

ڕۆژی 1ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندانێکی فراوان لە بەغدا و هەشت پارێزگای دیکەی عێراق دەستیپێکرد و چەند ڕۆژێک بەردەوام بوون، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە 110 خۆپیشاندەر کوژران و شەش هەزاری دیکەش برینداربوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل