fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

بە "دوژمنی گەلان و ڤایرۆسی ئاشتی" ناوی دەبات

سەدر هێرشی کردە سەر ترەمپ: خۆت ڤایرۆسەکەت بڵاوکردووەتەوە و چارەسەری تۆشمان ناوێت

13:32 چوار شه‌ممه‌ 11 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

ڕابەری ڕەوتی سەدر هێرشی کردە سەر سەرۆکى ئەمریکا و تۆمەتباری دەکات بە هۆكاری دروستكردن و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە چونكە زۆربەی ئەوانەی كە تووشی بوون نەیاری ئەمریكان، جەختیش دەکاتەوە کە ئەوان هیچ چارەسەرێكیان لەسەر دەستی ترەمپ ناوێت.

.

لە تویتێكیدا موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدرییەكانی عێراق دەڵێت: “توشی سەڕسوڕمان بووم كە تڕەمپ ووتی كاری گەورەمان كردووە بۆ دژایەتی كۆرۆنا و گەر ئێمە ئەوەماننەكردایە ئەوا بارودۆخەكە زۆر خراپتر دەبوو”، سەدر لە وەڵامی ئەو قسەیەی ترەمپدا دەڵێت، “ئەی ترەمپ، تۆ و نمونەكانت تۆمەتبارن بە بڵاوكردنەوەی ئەو نەخۆشییە بەتایبەت زۆربەی ئەوانەی كە توشی ڤایرۆسەكە بوون لەنەیارەكانی ئەمریكان”

.

سەدر نوسیوشیەتی، “ئەی ترەمپ، دوێنێ تۆ بانگەشەی ئەوەت دەكرد ئیمپراتۆرە مەزنەكانت لەناوبردووە و تیرۆرت سەركوت كردووە و ئەمڕۆش شەڕی ڤایرۆسێك دەكەیت كە بەچاو نابینرێت، ئایا تۆ شەرمناكەیت…؟ ئەی ترەمپ ئەم دونیایەت پڕكردووە لەشەڕو ئاشووب و بانگەشەی چارەسەریش دەكەیت لەكاتێكدا ئەو ڤایرۆسە بەهۆی سیاسەتە نادروستەكانتەوە بڵاوبوووەتەوە”.

.

سەدر ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “گەر تۆ گومڕابوویت و خۆت بەچارەسەركەریش دەزانیت ئەوا ئێمە تەنها پەنا بەخودا دەگرین و هەر چارەسەرێك لای تۆەوە بێت پێی ڕازی نین و نامانەوێت تۆ تەنها لەژێر فەرمانی خودا دەرنەچویت بەڵكو دوژمنی خەڵكییت”

سەدر هێرشی کردە سەر ترەمپ: خۆت ڤایرۆسەکەت بڵاوکردووەتەوە و چارەسەری تۆشمان ناوێت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل