fbpx
Shadow Shadow

سەدر دەرکەوتەوە: بوەستە لەسەرکوتکردنى دەنگى چاکسازى..”بڕۆ”

12:39 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

موقتەدا سەدر چووە پاڵ ئەو داوایەى کە خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر بەرزیانکردووەتەوە بۆ دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران، لەمیانەى خۆپیشاندانەکانى ئێوارەى هەینیدا کە ناویان نابوو “هەینى ڕۆیشتن”.

.

سەدر لەتویتێکدا نوسیویەتى “بەسە سەرکوتکردنى دەنگى چاکسازى..بڕۆ ئەى گەندەڵ”.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق، کە تایبەتە بە ڕووداوەکانى نێوان سێ بۆ حەوتى تشرینى دووەم، هێزە ئەمنییەکانى عێراق بەردەوام بوونە لە بەکارهێنانى توندوتیژى و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران.

.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەو ماوەیەدا 23 کەس کوژراون و 1077 کەسى دیکەش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، هەروەها 201 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و 170 کەسیان ئازادکراون.

.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا سەبا مەهداوى و سەمیر روبەیعى دوو چالاکوانى خۆپیشاندانەکان لەبەغدا ڕفێنراون و چاکوانێکى دیکە بەناوى ئەمجەد دهامات لە میسان تیرۆرکراوە لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە، داواشدەکات حکومەت و هێزە ئەمنییەکان هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ زانینى چارەنوسى ڕفێنراوەکان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل