fbpx
Shadow Shadow

سەدر داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق دەكات

18:30 شه‌ممه‌ 27 نیسان 2019
article image

ناس كورد– هەڤاڵ فەتاح
موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لە عێراق، لە راگەیاندراوێكدا 10 بژاردە دەخاتە ڕوو بۆ بنبڕكردنی دەستێوەردانی دەركی لە كاروباری ناوخۆی عێراقدا، لە هەموویان گرنگتر كشانەوەی گروپە چەكدارەكانی سەر بە حەشدی شەعبی لە سوریا و داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكایە لە عێراق.

.

سەدر لە راگەیەندراوەكەدا داوا دەكات بەزووترین كات شاندێكی فەرمی عێراقی ڕەوانەی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و نەتەوە یەكگرتووەكان بكرێت بۆ خستنەڕووی پێشنیارەكانی خەڵكی عێراق.

.

بەپێویستیشیدەزانێت شاندێكی دیكە سەردانی شانشینی سعودیە بكات بۆ ئەنجامدانی نێوەندگیری لە نێوان هەردوو وڵاتی ئێران وسعودیە و كۆتایهێنان بە كێشەكانی نێوانیان.

.

رابەری ڕەوتی سەدر لە راگەیاندراوەكەیدا داوای رەوانەكردنی شاندێكی دیكە بۆ یەكێتی ئەوروپا دەكات بۆ بە دەستهێنانی پاڵپشتی بۆ عێراق بەوپێیەی ئەركی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشی گرتۆتە ئەستۆ لە ساڵانی ڕابردوودا.

.

سەدر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە پێویستە پاراستنی سنوری عێراق تەنها بخرێتە ئەستۆی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی.

.

داواش دەكات، شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە وڵاتانی سوریا، بەحرەین و یەمەن كۆتایی پێ بهێنرێت و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە لە كار لا ببرێن و حكومەتێكی نیشتمانی لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە لەو وڵاتانە دەسەڵات بگرنە دەست.

.

رابەری رەوتی سەدڕ واژووكردنی رێككەوتنێكی سێ‌ لایەنە لەنێوان عێراق‌و ئێران و سعودیە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی سەروەری هەر سێ‌ وڵات، بە گرنگ دەزانێت.
.
داواش لە حكومەتی عێراق دەكات بە هیچ شێوەیەك لە ئاست هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر خاكی عێراق و هاوڵاتیانی عێراق چیدی بێدەنگ نەبێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل