fbpx
Shadow Shadow

لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانی ملیۆنی.. سەدر چەند داواکارییەکی بەپەلەى ڕاگەیاند

11:04 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانی “ملیۆنی” بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، موقتەدا سەدر داوای “تێکەڵکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆسەر هەردوو وەزارەتى ناوخۆ و بەرگری کرد.”

.

ئەمرۆ هەینی، 24ی کانونی دووەمی 2020، موقتەدا سەدر لە پەیامێکیدا بۆ خۆپیشاندەرانی “ملیۆنی” لە ناوچەى جادریەی بەغدا کە خۆی پێشتر داوای کردبوو ڕایگەیاند، “تەواوی هەوڵەکانى خۆمان دەخەینەگەر بۆ ئەوەى عێراق تێوەنەگلێت لە شەڕێکی تر لەگەڵ داگیرکەر.”

.

هاوکات سەدر ڕاگرتنی بەرگری میلی (مقاومة) بە شێوەیەکی کاتی ڕاگەیاند تاوەکو چوونەدەرەوەى کۆتا سەربازی ئەمریکی و دەڵێت، “پێویستە سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دابخرێن و ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکاش هەڵبوەشێنرێتەوە.

.

هاوکات داواشی لە حکومەتى عێراق کرد کە بارەگای باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی دیبلۆماسی وڵاتان و کارمەندەکانیان بپارێزێت.”

لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانی ملیۆنی.. سەدر چەند داواکارییەکی بەپەلەى ڕاگەیاند لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانی ملیۆنی.. سەدر چەند داواکارییەکی بەپەلەى ڕاگەیاند

.

هەزاران هاوڵاتی عێراقی لە ناوچە جادریە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا گردبوونەتەوە و ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكرێت كە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای كردبوو بۆ “دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا”.

.

بەپێی زانیاریەكانی پەیامنێری “ناس كورد” لە شاری بەغدا، لە كاتژمێرەكانی سەرەتای ئەمڕۆ هەینی، 24ی کانونی دووەمی 2020، هەزاران خۆپیشاندەر هاتونەتە ناوچەی جادریە بۆ بەشداریكردن لە خۆپیشاندانە ملیۆنیەكە كە تێیدا بونی هێزە بیانیەكان لە عێراق ڕەتدەكرێتەوە، هەروەها هێزە ئەمنیەكانیش چەند شەقامێكی سەرەكیان داخستوە و ڕێگە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل نادەن کە ئەوەش ئاسانكاریە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران بەئاسانی بگەنە مەیدانەكە.

.

بەپێی زانیاریەكانی “ناس كورد”، چەندین ئۆتۆمبێل لە پارێزگاكانی باشورەوە گەیشتونەتە بەغدا كە خۆپیاشندەرانیان هەڵگرتوە، هەروەها بەشێكی زۆری خۆپیشاندەرانیش لەشاری سەدرەوە هاتوون و بڵاوبوونەوەیەكی چڕی هێزە ئەمنیەكانیش لە دەوروبەری ناوچەی جادریە دەبینرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل