fbpx
Shadow Shadow

سەدر داواى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکات و حکومەتیش ڕەتیدەکاتەوە

20:11 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

موقتەدا سەدر بە تویتێک داوا لە عەبدولمەهدی دەکات پچێتە پەرلەمان و بانگەواز بۆ هەڵبژاردنێکی پێشوەختە بکات، حکومەتیش دەڵێت، هەڵبژاردنی پێشوەختە بە گوێرەی دەستور ڕێگە پێدراو نییە.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 28ى تشرینی یەکەمی 2019، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق، لە تویتێکدا داوای لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، پچێتە پەرلەمان و بانگەواز بۆ هەڵبژاردنێکی گشتیی پێشوەختە بکات، هەروەها داواشی لە خۆپیشاندەران کرد بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانیان.

,

سەدر داوای کردووە، هەڵبژاردنەکان بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت، ڕێگەش نەدرێت هیچ حیزبێکی بەشداربووی پڕۆسەی سیاسیی ئێستای عێراق بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بکات، تەنها ئەو حیزبانە نەبێت کە  گەڵ ڕێگەیان پێبدات.

,

ڕێبەرى ڕەوتى سەدر داوای ئەوەشی کردووە، گۆڕانکاری ڕیشەیی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بکرێت لەڕوی کارمەندان و یاساکەیەوە بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ داواکارییەکانی خەڵکی عێراق.

,

لەکۆتایی تویتەکەیدا سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات، بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانیان.

,

لاى خۆشیەوە حکومەتی عێراق، لە ڕێگەی وتەبێژەکەیەوە سەعد حەدیسی،  وەڵامی سەدری دایەوە و ڕایگەیاند: “لەبەر ئەوەی پەرلەمانی عێراق بوونی هەیە، بەگوێرەی دەستور هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕێگە پێدراو نییە، ئەگەر پەرلەمان خۆی هەڵنەوەشێنێتەوە”.

,

ئەمڕۆ چوارەم ڕۆژى خۆپیشاندانەکانى عێراق بو، بڕیاریشە سبەى سەرجەم چین و توێژەکان بە مامۆستایان و خوێندکارانەوە بچنە سەر شەقام و خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەبێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل